بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیە، شوناسی یەکێک لە هێرشبەرەکانی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبووڵیان ڕاگەیاند

0
741

بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیە، شوناسی یەکێک لە هێرشبەرەکانی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبووڵیان ڕاگەیاند

رۆژی کورد: ئەو کەسە کە شوناسی ئاشکرا کراوە، ناوی عوسمان فادینۆف و  خەڵکی چچێن ـە. ئەو زانیارییانە لە لایەن کۆمپیانیایەک کە خانووی بە کرێ داوە بەو کەسانە دراوە بە پۆلیسی تورکیە و دەگوترێ ئەو کەسە پاسپۆرتی ڕووسیای هەبووە.

پۆلیسی تورکیە ڕایگەیاندووە کە سێ تیرۆریستەکەی فڕۆکەخانەی ئاتاتورک، هاووڵاتیی وڵاتانی ڕووسیا، ئوزبەکستان و قرقیزستان بوون.

هەروەها ئاژووتوانی ئەو تەکسیە کە ئەو سێ کەسەی بردۆتە فڕۆکەخانە گوتوویەتی ئەو سێ کەسە بە زمانی چیچانی یان قەفقازی قسەیان کردووە.

ئەمرۆ پێنج شەممە پۆلیسی تورکیە ١٣ کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ بۆمب نانەوە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبووڵ دەست بەسەر کرد کە ٣ کەسیان کەسی بیانین.

لە لایەکی ترەوە لە شاری ئێزمیریش پۆلیس ٩ کەسی دەست بەسەر کردووە کە دەگوترێ گومانی داعشی بوونیان لێدەکرێ.

لە هەمان کاتیشدا هێزە ئاسایشیەکانی تورکیە دوو هاووڵاتیی سووریەیان بە گوللـە بریندار کردووە، ئەو دوو کەسە سووریە گەرەکیان بووە سنوور دەرباز بکەن و بێنە ناو تورکیاوە، دەگوترێ ئەو دوو کەسە ئەندامی داعش بوون و پێ ملی هۆشداریی هێزە ئەمنییەکانی تورکیە نەبوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت