شوناسی ٣ کەس لە زیندانیانی لەسێدارە دراو لە زیندانی سەڵماس و خۆی ئاشكرا كرا

0
627

 رۆژی کورد: شوناسی ئەو ٣ زیندانیەی کە رۆژی ٦ی گەلاوێژ لە زیندانی سەڵماس و خۆی لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دران، بڵاو بوویەوە.

شاپوور وەرشۆ هشتیان لە زیندانی سەڵماس، داوود محەمەدی و ئەحمەد رستگار لە زیندانی خۆی ئەو سێ کەسە بوون کە حوکمی لەسێدارە درانیان لەلایەن رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دران.

ئەو سێ کەسە رۆژی ٥ی گەلاوێژ بە مەبەستی بەرێوە بردنی حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندان گوارابوونەوە کە سەرلەبەیانیی رۆژی ٦ی گەلاویژ حوکمەکەیان بەرێوە چوو.

ماف نیوز رایەگەیندووە ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە حوکمی لەسێدارە درانیان بەسەردا سەپابوو، کە سەرئەنجام حوکمەکەیان لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیمی تارانەوە بەڕێوەچوو.

هاوکات رۆژی ٦ی گەلاوێژ ٦ کەس لە زیندانیانی بەندی ١٢ و ١٤ زیندانی ورمێ کە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بە مەرگ مەحكووم کرابوون، لە حەوشەی زیندانی دەریا لەسێدارە دران.

عەبدوڵڵا قادری، موجتەبا شێرخانی، عەلی تەلعەتی، ئیدریس فوولادی، عەبدولمەجید هێرکوولی خەڵکی گونی باڵووی ورمێ و چەنگی شیری ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردە بوون کە رۆژی ٦ی گەلاوێژ حوکمی لەسێدارە درانیان لە زیندانی ورمێدا بەرێوە چوو.

رۆژی ٥ی گەاویژ ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران راپۆرتێکی لەمەڕ دابەزینی ئاماری لەسێدارە درانی زیندانیان لە ئێراندا بڵاو کردەوە، بەڵام بە پێی ئامارەکان، ئاماری زیندانیانی کوردی لەسێدارە دراو لە زیندانەکانی ئێراندا رووی لە زیاد بوون کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت