شۆڕش مەحموودی دوو تراک گۆرانی بڵاو دەکاتەوە.

0
780

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “شۆڕش مەحموودی” بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ دوو ئاهەنگ بڵاو دەکاتەوە.

ڕۆژی کورد: تراکی یەکم “ڕەنجی بێوەرم”یە کە گۆرانییەکی کۆنی مامۆستا عەلی مەردانە و تراکی دووهەم میلۆدێکی فۆلکلۆریی بە نێوی “بەهار هاتەوە” کە لەگەڵ ئاهەنگی “ئەی نازدار عمرم نازدار”ی هونەرمەندی کۆچ کردو مامۆستا “قالە شین” تێکەڵ کراون کە بە هاوکاری هونەرمەندان “ساسان سەمەدی” بە که‌مانچە و “ئەمیر ڕەحمەتی” بە دیوان بە چەشنی ڕاستەوخۆ تۆمار کراوە.

تایمی  گۆرانی ڕەنجی بێوەرم ٤ خولەکە کە حاڵەتێکی خەمگینی هەیە و لە کوکی خوار گووتراوە و تایمی گۆرانی بەهار هاتەوە ٧ خولەکە کە تێمێکی مەیلەو شاد لە خۆ دەگرێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.