شۆرش ئاهی: پرۆژەی پەیکەرەی رێبەرانی کورد ئاواتی لەمێژینەم بوو

0
225

تایبەت/ هونەرمەرندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای دوو مانگ کاری بەردەوام توانی پەیکەرەی شەهید پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماریی کوردستان دروست دەکا و پۆستێری پەیکەرەکەش بە دیزاینێکی رێکوپێک بڵاو دەکرێتەوە و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی دەبێ.

شێوەکار و پەریکەرساز شۆرش ئاهی کە پەیکەرەی شەهید پێشەوا قازی محەمەدی درووستکردووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: لەمێژ بوو بیرم لەوە دەکردەوە کە پەیکەرەی رێبەرانی بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکەم، چەند مانگێک لەوە پیش توانیم پەیکەرەی شەهید عەبدوڕەحمان قاسملوو تەواو بکەم و ئێستاش ماوەی دوو مانگە کە بەشێوەیەکی بەردەوام کارم لەسەر پەیکەرەی پێشەوای کوردان کردووە و دواجار توانیم پەیکەرەکە تەواو بکەم و ئێستا ئامادەیە.
شۆرش ئاهی وتی: هەموو هەوڵی من ئەوە بووە کە گەورەیی و شکۆمەندیی ئەو رێبەرانە لە پەیکەرەکاندا نیشان بدەم، بە تایبەتی لە پەیکەرەی پێشەوادا ویستوومە هەیبەت و جوانی و تەنانەت ئەو خەمەی لە چاوی پێشەوا دا بووە ببەستمەوە بەو قۆناغەی ئێستا کە نیگەرانییەکی پێوە دیارە، بۆ سەرخستنی کارەکەشم هیچ بەربەستێک نەهاتۆتە سەر رێگا و بگرە لەو ماوەیەکدا پشتیوانی دلسۆزانی گەلەکەم زیاتر هانیدام کە بە گڕوتینەوە کار لەسەر پەیکەرەی پێشەوا بکەم، بە نیازم سەد دانە لەو پەیکەرەیە دروست بکەم و ئەگەر خوازیاری هەبوو ئەوە دەتوانم زیاتریشی لێ دروست بکەم.
شۆرش ئاهی لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ رۆژی کورد وتی: پەیکەرەی پێشەوا پێشنیاری هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی نەبووە و بیرۆکەی خۆم بووە کە ویستوومە پەیکەرەی رێبەرانی کورد دروست بکەم و هەتا ئێستا توانیمە پەیکەرەی دوو رێبەریی شەهیدی رێگای ئازادیی کوردستان (پێشەوا قازی محەمەد و عەبدورەحمان قاسملوو) دروست بکەم.

شۆرش ئاهی وتیشی: کاری ئێمە لەوانەیە کاریگەریی زۆری نەبێ بەڵام بەرپرسایەتییەکمان لەسەر شانە وەک هونەرمەندی کورد کە دەجێتە خانەی هونەری بەرگریی گەلەکەمان و ئەوە ڕەنگە سەرەتای رێگا بێ بۆمان و هیوادارم پەرە بستێنێ و کەسانی دیکەش بێنە ناو ئەو پرۆژەیە و ئەوەی لەدەستمان دێ بکەین بۆ ئەوەی بە باشی و بە ڕێکوپێکی ئەنجامی بدەین.

شێوەکار و پەیکەرساز شۆرش ئاهی باسی لە پرۆژەی داهاتووی خۆی کرد و وتی: بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر پەیکەرەی کاک فواد مستەفا سوڵتانی بکەم و ئەوەش هەر بیرۆکەی خۆمە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دۆستانی کۆمەڵە قسەم کردووە و خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە.
لە کۆتاییدا لێدوانەکەیدا شۆرشی ئاهی سپاسی مامۆستا نامۆی رۆستەمزادە، هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان و مامۆستای زانکۆی هونەرەجوانەکانی هەولێری کرد کە لە بەردەوام رێنوێنی و هاوکاریی بووە لە پرۆژەکانیدا و هەروەها سپاسی ئاسۆ مامزادەی کرد کە دیزاینی پۆستێری پێشەوای وەستۆ گرت، هیواشی خواست بتوانن پۆستێرەکە بەشێوەی بەرین چاپ بکەن و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەنەوە.

11174765_877987155605896_7348960456238662611_n

11150819_880823395322272_7438867708926154775_n

12376041_1001027516635192_6229397507223057862_n

12347592_999294153475195_3123151944897232891_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت