شۆڕای هاوکاریی کەنداو وڵامی هەڕەشەکانی عەلی خامنەیی داوە

0
1282

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، شۆڕای هاوکاریی کەنداو، بەرهەڵستی قسەکانی خامنەیی لە هەمەبر بەڕێوەبردنی حەج لە لایەن سعوودیە و هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتەی داوە و قسەکانی خامنەیی بە “هان دان بە پێی ئامانجگەلێکی دەرخراو” لە قەڵەم دا.

عەلی خامنەیی پێشتر داوای لە مسوڵمانانی جیهان کردبوو تا بیرێک بۆ بەڕێوەبردنی حەج بکەنەوە و بە شێوەیەکی “ناونەتەوەیی” بەڕێوەی ببەن.

بەپێی هەواڵی فڕینس پرێس، عەبدوولەتیف ئەلزیانی، سکرتێری گشتیی شۆڕای هاوکاریی کەنداو ئەمڕۆ چوارشەممە لەمبارەوە گوتی: “وڵاتانی ئەندامی شۆڕای هاوکاریی کەنداو، قسەکانی خامنەیی لەمەڕ شێوەی بەڕێوەبردنی حەج بە هاندەر و گێرەشێوێن دەزانن کە پێشتر ئامانجەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بووە و دەیهەوێ ڕێوڕەسمی حەج بە سیاسی بکات ئەوە لە حاڵێکدایە کە حەج کە ئەرکێکی خواییە و گشت مسوڵمانانی جیهانی لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا لە حەرەمەینی شەریفەین لە لای یەکتری کۆ کردۆتەوە:.

ئەلزیانی قسەکانی خامنەیی بە شەرمنانە و گێرەشێوێنانە وەسف کردووە و گوتووشیەتی: “شەڕی تەبلیغاتیی نادادوەرانە و لێدوانی دوا بەدوای یەکتری لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانی بە دژی سعوودیە، ڕەد دەکەینەوە”.

عەلی خامنەیی لە پەیامی ڕۆژی دووشەممە 15ی خەرمانانی 1395ی هەتاویی خۆی بە بۆنەی حەج، بەرپرسانی سعوودیە بە “ڕێگا لێ ونبووی ڕووڕەش” پێناسە کردووە و داوا لە مسوڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی دەکات تا بە هۆی ئەو جینایەتانەی کە دەسەڵاتدارانی سعوودیە لە هەمبەر جیهانی ئیسلام ئەنجامیان داوە، بەرۆکیان بگرن”.

خامنەیی لەو پەیامەیدا هەروەها داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کردووە کە “بیرێکی بنەڕەتی بۆ بەڕێوەبردنی حەرەمەینی شەریفەین و پرسی حەج بکەنەوە”، ئەو لێدوانەی خامنەیی دەکرێ بەواتای باس کردن لە گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە عەڕەبستانی سعوودی ئەژمار بکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت