ژنێکی لاو لە شنۆ خۆی کوشت

0
583

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ڕۆژی کورد گریشتوون، ژنێکی گەنج لە شاری شنۆ خۆی کوشت.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندان، کەوسەر ئەحمەدی مامەش، ژنێکی لاوی شاری شنۆ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا ئێستاش هۆکاری خۆ هەڵواسینی ئەو ژنە کوردە لاوە ناڕوون و نادیارە.

خۆکوژی لە ناو چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو و ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەستێنێ.

ئەو خۆکووشتنە لە ناو ژناندا زیاترین رێژەی لە خۆ گرتووە و دواتریش لە ناو قوتابیان بە هەر دوو ڕەگەزەوە.

ماوەیەک بەر لە ئێستاش هەر وەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی سنەیی لە سەر بەرزە پردێکی ئەو شارە خۆی فڕێدایە خوارەوە و کۆتایی بە تەمەنی هێنا.

کارناسان کێشەی بنەماڵەیی و بێ هیوایی بە داهاتوو و کێشەی ئابووری بە سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لە ئێران دەناسن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.