لەقاودانی خاوەن ئاشپەزخانەکانی ماددەی هۆشبەری شیشە/ بەشی ٢

0
1393

فایق مارەغانی وئاوارەی مارەغانی کە برای یەکترین

کەسێک بە ناوی ڕزگارنازری خۆی و خێزانی کە ناوی ئەفسانەیە پێکەوە ئاشپەزی فایق و ئاوارە مارەغانەیین.

ئاوارە و فایق مارەغانەیی
ئاوارە و فایق مارەغانەیی

فایق کە بە ڕواڵەت و بۆ پەردەپۆشی نووسینگەی خانووی هەیە بەڵام لەراستیدا کاری سەرەکی فایق سیخوڕییە بۆ ئیتلاعات و هەنگی مەرزی شاری سەردەشت و بە پێی زانیارییە پشت ڕاست کراوەکان کەدێکی داوێن پیس و لە هەمان کاتدا جاشی سپای پاسدارانە و بەهاوکاری هەنگی سنووری و ئیتلاعاتی پادگان و ئیتلاعاتی سیاسی، باری خەڵک بەگرت دەدا و پاشان بەبێدەنگی لەپادگان دەیهێنێتەدەرێ و بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ پلەدارێکی ڕژیم لە سەردەشت بە ناوی سەرهەنگ شەریفیان و دارودەستەکەی دەیفرۆشێتەوە.

ئەو دوو برایە واتا فایق و ئاوارە، ماوەی چەند ساڵە لە شاری رەبەت، بێوران و لیلانە و پیرانشار و نەڵاس، خەریکی بەرهەم هێنانی ماددەی هۆشبەری شیشەن و ئاشپەزخانەی تایبەتییان هەیە.

کەسێک بە ناوی جوتیار ڕەشیدزادە کە پێشتر مکانیک بوو ئێستا هەر بە پێی ڕاپۆرت و داوای فایق و ئاوارە و بۆ زەفەر پێ بردنی نامووسی، لەزیندانە، تا ئازاد  بوو کاری بۆ فایق و ئاوارە دەکرد و بەکرێ گیراویان بوو.

دەوری سەرەکی کارەکانی فایق بەدەست ئاوارەی برای و کورێکی پادو و ناوزڕاوە بەناوی موختار وەرگێڵی. موختار کەرستە و ئامێرگەلی دروست کردن و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری شیشەی بە چوارونیو ئێفەکەی خۆی بۆ دەگوازێتەوە بۆ  شوێنی کار و پاشانیش شیشەکەی بۆ باردەکا تا بۆکان.

هەروەها پودری ئیفێدری و حەبەکانی ئاوارە و فایقیش، کەسێک بەناوی عومەری بەکرەکۆلکی خەڵکی گووندی قەلەرەش ـێی سەردەشت، لەعێراق ڕا بۆیان دێنێ و ئەویش لە گەڵیان شەریکە.

فایق سەرەڕای ئەوەی کە مافیایەکی شیشەیەو جاشێکی یەکجار خۆفرۆشە و دەستی لەگەڵ ئتللاعات سیاسی دا هەیەو سەلام مارەغانی و تۆفیق مارەغانەیی کە خزمی بوون هەر لەبەر خاتری فایق، قاچاخ بوون و پاشانیش کوژران هەچەند بۆ کوژرانەکە پورزایەکی تۆفیق بەناوی یۆسف بۆسەی بۆنانەوە وفریوی دان و بەکوشتی دان و بۆخۆشی دوای ساڵێک کوژرایەوە، بەڵام هۆی یاغی بوونی سەلام و تۆفیقیش هەر فایق

هاوژین مارەغانەیی
هاوژین مارەغانەیی

مارەغانی بوو کە بە هۆی پەیوەندیدار نەبوونی ئەو بابەتە لێرەدا باسی ناکەین.

هاوژین مارەغانەیی:

 

هاوژین کوڕی سەلام مارەغانی پیاوی ئەنوەری ئیتللاعات سیاسی و جەلالی ستادی ئەمنییەت لە شاری سەردەشت.

کاری سەرەکی هاوژین مارەغانەیی، سەرەتا باردزین و ترۆمبیل دزین بووە و لەدواییدا بەهاوکاری حەمەی مەحمودەڕەشی باوزێ دەستی کرد بەکاری شیشە و هێنانی پودری ئیفیدرینی ساختە و حەبی ساختە کە لەگەڵ کوڕێکی تر بە ناوی جەعفەر دۆڵمە لە ناوشار بە خەڵکی بیانی واتا میوان و لاوەکی شارەکانی دیکەیان دەفرۆشتەوه.

ئاشپەزەکانی هاوژین مارەغانەیی دوو کەسن بە ناوەکانی ئامانجی عووسمانە قەڵەوی و وەستا ئومێد سەقزی کە هەردووکیان سافکارن و لە گوندی گڵەسپی  و سەڵەکتان ئاشپەزخانەی شیشەیان بۆ دروست دەکرد.

ماوەی چوار مانگ لەوە پێش، هاوژین گیراوەو لەزیندانی سەردەشتە و ئاشپەزخانەی گڵەسپی بە هەمووشتێکەوە لەسەر نووسراوە، پێدەچێ ئەوەش بە هۆی کێبەرکێی بەرهەمهێنەرەکانی شیشە لە شاری سەردەشت بێ.

هاوژین دەستی لە بەگرتدانی وەستا ئومێدی سافکار و شاهینی خاڵە نەژاددا هەیە و چەندین جار بە هاوکاری ئیتلاعات لە زووران و مەزرا و ئەحمەد بریو ترۆمبیلی سێ ئێفیان لە کۆڵبەرران ستاندووە پێیان بەجێ هێشتوون و بە شەریکایەتی ئیتلاعات فرۆشتوویەتی.

لەقاودانی بەرهەمهێنەرانی شیشە و جاش و خۆفرۆشەکان لە ڕۆژی کورد بەردەوامە.

هەوڵمان بنیات نانی کوردستانێکی بێ خۆفرۆش و بێ ماددەی هۆشبەرفرۆشە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.