ناساندنی بەرهەمهێنەرانی ماددەی هۆشبەری شیشە/بەشی ٣/تۆفیق عەبدی

0
304

تۆفیق عەبدی یەکێک لە دەست و پێوەندەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ڕەژیمە لە مریوان و لەو ڕێگایەوە و بە هاوکاری ڕژیم و هێزە ئاسایشیەکانی، پارە و سامانێکی زۆری وەسەر یەک ناوە، لێرەدا لە ڕێگای بەسەرهاتێکەوە کە

تۆفیق عەبدی
تۆفیق عەبدی

کەسێکی زیندانی بۆ کەسێکی تری گێڕاوەتەوە و ئەویش بەو پەڕی ئەمانەتدارییەوە بۆ ڕۆژی کوردی ناردووە، تۆفیق عەبدی جاش و بەرهەمهێنەری شیشە لە شاری مەریوانتان پێدەناسێنین. هەروەک پێشتر لە دوو بابەتی جیادا ژومارەیەک شیشەفرۆشی شاری سەردەشت و ڕەبەت و چەند شاری ترمان پێ ناساندوون.

ماوەیەک لەمەو پێش دەست بەسەر کرامو نێردرامە زیندان، وەک هەموو دەزانن لە بەندیخانەکانی ئێران هیچ خاڵ یا شوێنێکی تایبەت بۆ زیندانیە سیاسیەکان نیە و هەر وەک دز و قاتڵ مامەڵە لەگەڵیان ئەکرێت و تێکەڵ بەوانیش ئەژین. بەس داهاتوان بە مادە سڕکەرەکان بە هۆی پێویستی دابەشبونی متادون لە نێوانیاندا و هەندێ هۆکاری بهداشتی تر لە قەرەنتینەدان و شوێنی جێاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە و تەنانەت هەواخۆری کاتی پشودانیشیان جیاوازە و بە پێی یاسا مافی ئەوەیان نیە کە بێنە نێو هەواخۆری گشتی (پیاوکوژ و سیاسی و دز و هەر زیندانیەکی تر بێجگە لە موعتادەکان). درۆم نەکردبێ بەس بۆ ماوەیە کورت دیم کە نوجوانانی تەمەن ژێر هەژدە ساڵیش بە هۆی مەترسی کەڵکاژۆی جنسی شوێنی تایبەتیان بو بەڵام دوای ماوەیە بە هۆکارێکی نادیار هەڵوەشایەوە و تێکەڵی بەشی گشتی بوون. یاسای تێکەڵ نەبونی موعتادەکان لە گەڵ زیندانیانی گشتی لە کاتی پشودان یاسایەکی زۆر شل و کاتی بوو و زۆر کەم لە بەرچاو دەگیرا و هەر ئەوە بوو بە هۆکاری ئاشنا بوونی زیندانیانی گشتی لە گەڵ موعتادەکان و بارودۆخ و هۆکار و چۆنیەتی دەستبەسەر بوونیان و نوسینی ئەم نوسراوە بۆ ڕۆژی کورد (کە ماوەیەکە ناساندنی پێکهێنەرانی کارگەی شیشە لە شارەکانی کوردەواری بە خەڵکی دەست پێکردوە) بە هیوای ڕیسوایی نەیاران و دوژمنانی کۆمەڵگای چەوساوەی کوردەواری. بەتایبەت چیرۆکی کەسێک بە ناو “تۆفێق عەبدی” کە بە تاوانی پێکهێنانی کارگەی بەرهەمهێنانی شیشە دەسبەسەر ببوو و بە ڕواڵەت بە تەمای حوکمی زیندانی هەتا هەتایی بوو بەڵام زۆر زووتر لە منیش بەردرا، نوقڵی مەجلیسی زیندانیان بو و تەنانەت موعتادەکان خۆیشیان بە سەرسوڕمانەوە باسیان دەکرد، لێی ئەترسان و بۆ خودی کاک تۆفێقیش بباو بە مایەی شانازی و خۆهەڵکێشان. بۆ منیش وەک […] و ڕوناکبیرێکی ئاگا لە ژان و نەهامەتیەکانی کۆمەڵگا هەلێکی زۆر خاس ڕەخسابو بۆ پێکهێنانی زانیاری ڕاست و درووست و تاقیکردنەوەی هەندێ چیرۆک کە سەبارەت بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنیەتیەکان لە بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی ماددە سڕکەرەکان لە کوردەواریدا بیستبوم و خوێندبومەوە. خۆشبەختانە تۆفێق هاوڕێی منداڵی و خۆم بو و هەر بەو بیانوە توانیم خۆمی لێ نزیک بکەمەوە و لە چەند کاتی پشوداندا چیرۆکەکە (تێکەڵاو بە درۆ) ڕاستەوخۆ لە زمانی خۆی ببیستم؛ ئەوەش چیرۆکی تۆفیق: “ماوەیەکی زۆر بو کابرایەکی تارانی قەرزدارم بوو و هەرچی خەت و نیشانم بۆ دەکێشا قەرزەکەمی نەدەداوە و هەر بەو هۆیە ڕۆژی لە گەڵ هاوڕێیەکم کە دەستی دزی هەبوو، نەقشەیەکمان کێشا و هێشتا نببۆ شەو کە گەیشتینە تاران و ماشینی بەر دەرگای کابرامان دزی و نەمانوێستان تا مەریوان و پێش ئەوەی پشوو بدەین زەنگمان دا و پێمان گوت هەر کاتێ قەرزەکەت هێناوە ماشینەکەت ساق و تەواو بەرەوه! کابرا دوای یەک دوو ڕۆژ زەنگی دا، گوتی پارەی نەختم نیە بەڵام هێندێ کەل و پەلی زۆر بە نرخم هەیە کە ئەگەر بتەوێ لە باتی پارەکە ئەیتێرم و ماشینەکەم پێ بەرەوە. منیش وەک گەوج بە بێ ئەوەی کە بپرسم کەل و پەلەکە چیە قەبووڵم کرد و بەیانیەکەی کابرا بە سایپایەکی پڕ لە کەل و پەل لە بەر دەرگامان بوو و منیش کە پێموابو کەل و پەلی پزیشکیە و بە نرخە ماشینەکەم داوە و تەنانەت کرێی شۆفیر سایپاکەیشم وە ئەستۆ گرت و کابرام ڕەوانە کرد. هێشتا کاتژمێرێ لەسەر ڕۆیشتنی کابرا فارسە تێپەڕ نەببوو کە پۆلیس ڕژا بە سەرما و تازە دوای دەستبەسەر بوون تێگەیشتم کە باری سایپاکە کارگەی بەرهەمهێنانی شیشە بووە و ….”.

ئەمە چیرۆکێ بوو کە لە زمانی تۆفێقم بیست بەڵام ماوەیە دوای ئازاد بوونم بەهۆی زانیاری برایەکم و هەندێ هاوڕێ و هاوسای تر کە باسی تۆفێقیانم بۆ کرد و دەیانناسی تێگەشتم کە چیرۆکێکی لێوانلێو لە درۆ بووە و عەینی ئەو شتەی کە پارێزەرەکانی و هەروەها کابرای تارانی بۆ دەرباز بوون لە تاوانەکە بۆیان ئامادە کردبوو کە بۆ قازی دادگای بگێڕێتەوە و خۆی بێ تاوان لە قەڵەم بدات. بەڵام ڕاستییەکە چی بۆ!؟؛

“باوکی تۆفێق کە بە داخەوە نێوم لە بیر نەماوە سپاهیەکی بەناوبانگی ناوچەی مەریوان بوو و لە بیرمە تەنانەت کاتی مێردمنداڵیش کە شتێکی پێم تەعاروف دەکرد یا بانگهێشتی ماڵی دەکردم پێم دەگوت نانی گەوادی ناخۆم و ئەویش قل قل پێدەکەنی. هەر ئەوە ببوو بە هۆکاری ئاشنا بون و دۆستایەتی هەندێ تارانی کە بە وتەی […] دوانیان ئەمنیەتی بوون و بە ڕێنوێنی و تاریف و تەماحی ئەوان کاک تۆفێق بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کارگەی شیشەی لە مەریوان پێکهێنابو و بە هۆی داهاتی لە ڕادەبەدەر و وتەی برایەکی خۆم ڕۆژێ زانتیا لە ژێر پێیدا بوو، ڕۆژێ ماکزیما و ئەم دواییانە سانتافا و بۆ ئەوەی کە پێش بە سەر سوڕنەمان و گونای خەڵکی بگرێ وای نیشان دابو کە گۆیا مامەڵەی ترۆمبیلی سەنگین ئەکات. بە کورتی هاوڕێیەکی خودی تۆفێق ڕاپۆرتی بە بەشی ماددەی هۆشبەری هێزە ئینتزامییەکان دابوو بەڵام پێش گەیشتنییان بۆ لای تۆفیق، هێزی ئینتیزامی پەیوەندیدار بە هێزە ئەمنیتیەکان، بە تۆفێق ڕادەگەیێنن کە گوزارشت لێ دراوە و ….. کات کورت دەبێت و تۆفێق هەر ئەوەندە دەستی ئەگەیە کەل و پەل کۆ بکاتەوە و بیخاتە نێو سایپایە و لە ماڵی خۆی دووری بکات بەڵام هەر لە دەور و بەری ماڵدا گەمارۆ دەدرێت و دەستبەسەر دەکرێت! تاوان لە ماڵی دور دەبێ و بە ڕواڵەت درۆکەی دەیگرێت و ئازاد دەبێت بەڵام لە ڕاستیدا […] هەر ئێستەیش ئازاد و ئازا خەریکی گەندەکاری خۆیەتی… سوپاس بۆ ڕۆژی کورد و هەموو ئەو بەڕێزانە کاتیان بۆ خوێندنەوەی ئەم نوسراوەیە تەرخان کرت. بە هیوای کۆمەڵگایە دور لە هەر چەشنە نەخۆشینێ دەرۆیی و دەرونی بەرهەمی پلانی چەوسێنەران و داگیرکەرانی دڵرەق و تەماحکاران و پارەپەرەستانی خۆماڵی دڵپیس.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌