شەیدا رەحیمی چالاكی مەدەنیی كورد دادگایی كرا

0
98

ڕۆژی کورد: شەیدا ڕەحیمی چالاكی مەدەنی كورد كە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە دەستگیر كرابوو بۆ بێدادگای ئینقلابی شاری سنە گواسترایەوە و دادگایی كرا

 بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی رۆژی کورد،  ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ جۆزەردان، شەیدا رەحیمی چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی كورد بە مەبەستی دادگایی کران گواسترایەوە بۆ دادگای ئینقلابی شاری سنە و دانیشتنی دادگایەكەی بەرێوەچوو.

بە پێی هەواڵێک کە پێشتر لە ماڵپەڕی  ژینگەوان بڵاو ببۆوە، رۆژی یەكشەممە، ٢٦ ی بانەمەڕ، شەیدا رەحیمی چالاكی ژینگەپارێزی كورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە لە شاری سنە دەستگیر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترابۆوە.

ئەو تۆمەتانەی كە دراونە پاڵ ناوبراو بەشداری لە ڕێورەسمی نەورۆزی ئەمساڵی هەتاوی لە گوندی قەسریانی سنە ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە تا ئێستا زیاتر لە ٢٢ كەس بە تۆمەتی بەرێوەبردن و بەشداری لە رێورەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە گوندی قەسریان دەستگیر كراون.
شیاوی ئاماژەیە، بنەماڵەی ئەم چالاكە مەدەنیە كوردە لە كاتی دەستگیر كردنیەوە تا ئەمڕۆ هیچ هەواڵێكیان لە چارەنووسی کچەکەیان لەبەردەستدا نەبوو.

تا ئێستاش چۆنیەتی دادگایی کردن و ئەگەری بڕانەوەی حوکم بۆ ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە لەبەر دەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌