ناوەندی ڕۆژی کورد ڤیدیۆی شەڕەکەی ئاوایی قەرەسەقەل بڵاو دەکاتەوە

0
971

ڕۆژی کورد: ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ئاوایی قەرەسەقەل سەر بە باژێری شنۆ لە کوردستانی خۆرهەڵات پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەوتنە بەر دڕندەترین هێرشی داگیرکەرانی کوردستان، شەڕێک کە ماوەی ١٠ تا ١٤ کاتژمێری خایاند و تێیدا زیاتر لە ٢٥ کەس لە هێزەکانی دژەگەلیی جاش و پاسداری سەر بە سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێیدا کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسیان بریندار بوو و هەروەها ٥ پێشمەرگەش تێیدا شەهید بوون.

یەکێک لە حیماسەکانی ئەو شەڕە، پێشمەرگەی قەناس بە دەست ىوو کە دەگوترێ زۆربەی کوژراوەکانی ڕژیم بە دەستی ئەو کوژراون و بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد بە ساخی و سڵامەتی شوێنەکەی جێهێشتووە.

ڕۆژی کورد کە بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرجەم ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی دەکات و بەو هۆیەشەوە خەڵاکنێکی زۆری ئاسایی لە دەرەوە و ناوخۆ یارمەتی مەعنەوەی ئەو ناوەندە دەدەن و گرتەی ڤیدیۆیی و هەواڵی بۆ دەنێرن. لێرەدا  بینەران و خوێنەرانی ڕۆژی کورد ئاگادار دەکەینەوە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شەڕی نێوان پیشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سەر بە سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ئاوایی قەرەسەقەڵی سەر بە شاری شنۆ بە دەستمان گەیشتووە کە بە کامێرای هاونیشیمانییەک گیراوە و تایبەت بۆ ڕۆژی کوردی ناردووە.

پێویستە ئاماژەی پێبکەین کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە نێوخۆ، دەنگ و هەندێ و دیمەنمان لابردووە.

 ئەوەی ئێوە لەو ویدیویەدا دەیبینن، بەڵگەیەکی دیکەیە لە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت