شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری و پۆلیس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
638

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕاگواستنی ئاو لە شاری “بلداجی” لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە نێوان خەڵک و پۆلیس، پێکدادان و تووند و تیژی لێکەوتەوە.

لەمبارەوە لە تویتێری هەواڵدەریی فارسدا باس لە ئاگر گرتنی بینای دادگای بلداجی لەو پێکدادان و ئاڵۆزییەدا کراوە و دەگوترێ چەند پۆلیسیش بریندار بوون.

شایەتحاڵان باس لە دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٥٠ کەس و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن.

ماڵپەڕی بی بی سی لەمبارەوە دەنووسێ: “هەندێک ڕاپۆرتی پشتڕاست نەکراوەش باس لە کوژرانی ٢ مەئمووری پۆلیس دەکەن.”

ئەو ئاڵۆزی و پێکدادانە کاتێک دەستی پێکردووە کە بەشێک لە خەڵکی ئەو شوێنە لە نزیکی تاڵاوی چغاغوور کۆبوونەوە و ویستوویانە پێش بە دەست بە کار بوونی عەمەلیاتی بۆڕی دانانی پرۆژەی ڕاگواستنی ئاو بۆ کارخانەی فولادی سفیددەشت بگرن.

دوای کۆبوونەوەی خەڵک پۆلیسی دژەشۆڕش بۆ بڵاوە کردن بە خەڵک و جێ بە جێ بوونی ئەو پرۆژەیە ڕژاونەتە شوێنەکە و بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزی لە نێوان خەڵکی ناڕازی و پۆلیسی دژەشۆڕشی ڕژیم دەستی پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت