شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی سێلم مهاباد

0
1014

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ لە گوندی “سێلم” سەر بە شاری مهاباد لە نێوان دوو بنەماڵە شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ لەو شەڕو پێکدادانەدا دوو کەس کوژراون و لانیکەم کەسێکیش بریندار بووە.

لەو ڕووداوەدا دوو لایەنی شەڕەکە بە کەڵک وەرگرتن لە چەک ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە. دەگوترێ کوژراوەکان باوک و کوڕن.

هەواڵنیری ڕۆژی کورد، هۆکاری ئەو شەڕەی، کێشەی بنەماڵەیی لەسەر ژن و ژنخوازی ڕاگەیاندووە.

گوندی “سێلم” لە نێوان دوو گوندی سەلیم ساغوڵ و باگردان هەڵکەوتووەشایانی باسە گوندی سەلیم ساغوڵ سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتی لە شاری مهابادە.

پێشتریش کاتژمێر ١١ی بەیانیی ڕۆژی  چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک نەخۆشخانەی شاری مهاباد لە نێوان دوو بنەماڵەی  شاری مهاباد شەڕ وپێکدادانی چەکدارانە هاتبۆ ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت