بەرین بوونەوەی شەڕ لە کوردستان و وەشاندنی زەبری گورچووبڕ لە سوپا/سەوڵاوا

0
924

ڕۆژی کورد: لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی سپای جەهل و نەزانی لە ناوچەی سەوڵاوا بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات، ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی رژیمی کۆنەپەرستیی تاران کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کات ژمێر ١:٣٠ سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات لە سەوڵاوا بەرپەرچی هێرشێکی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانیان دایەوەو لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوونێکی قورس هاتە ئاراوە.کە تا کات ژمێر ٥ی سەرلە بەیانی خایاندووە.

 هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران هاوکات بوو لەگەڵ کاتۆشا، تۆپ و خومپارە باران کردنی شوینی مانەوە و سەنگەری پێشمەرگەکان و هەتا کاتی بڵاو بوونەویە ئەم هەواڵە، هێزەکانی سپای ڕژیم کوێستانەکانی کۆساڵانیان داوەتە بەر ئاگری تۆپ و کاتیۆشا.

زانیارییەکان باس لە کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ١٠ ئەندامی سوپای تیرۆریستیی پاسداران لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی سوڵاوادا دەکەن.

دەگوترێ ئەمڕۆ بەیانی نزیک بە ١٠٠ ماشێن هێزی سپای پاسداران چۆتە گوندەکانی دەگاگا و کۆساڵان و دوای چوونیشیان سەرەتا دەستیان کردووە بە ئاگرتێبەردان لە کوێستان و لێڕەوارەکانی کۆساڵان کە تا ئێستاش ئاگر بەردەوامە.

ماڵپەڕی کوردپرێسی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی تیرۆریستیی ئیسلامیش هەواڵی تێکهەڵچوونەکانی ئەمڕتۆ شەممەی پشتڕاست کردۆتەوە.

ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە و خەڵکی ئاوایی نیەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەناوی “شۆڕش مینبەری” لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا شەهید بووە

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، هێزیکی زۆری نیزامی کە زیاتر لە ١٠٠ دەزگا ماشین و زرێپۆش دەبن بەرەو گوندی دەگاگا لە ناوچەی هەورامان خزێندراون بە هەزاران بەکرێگیراو وتیرۆریست لە دەوروبەری گوندەکە مۆڵ دراون.

حیزبی دیمۆکرات بە فەرمی هەواڵی تیکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگەی لەگەڵ تیرۆریستانی سوپای جەهل و نەزانین پشتڕاست کردۆتەوە و چەند وێنەیەکی لە تۆپ و خومپارە بارانکردنی ناوچەکانی شەریشی بڵاو کردۆتەوە.

پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات ڕۆژی ڕابردووش لە ناوچەی بێنگوینی ناوچەی مەنگوڕایەتیی مهاباد لەگەڵ نوینەرانی جەهل و نەزانین تووشی تێکهەڵچوون بوون و لە ئەنجامدا ٤ تیرۆریستی سوپای پاسداران بە کوشت چوون و تیرۆریستێکیش لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەدیل گیراوە.

سەرچاوەیەک لە مەهاباد شوناسی ئەو بەکرێگیراوە بریندارەی سلێمان نەوزەری ڕاگەیاندووە کە لە یەکەم تەقەی هێزەکانی پێشمەرگەدا پێکراوەو بریندار بووە.

حیزبی دیمۆکرات ڕایگەیاندووە حوزووری پێشمەرگەکانی خۆی لە کوردستاندا بەرین‌تر دەکاتەوە، لە یەک حەوتووی ڕابردوودا لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، مهاباد، سەردەشت و سەوڵاوا هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هیزە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداراندا تووشی تێکهەڵچوونی خوێناوی هاتوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت