لە پەسوێی سەر بە پیرانشار، خەباتی چەکداری بەردەوامە

0
3371

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە پیرانشار، ئێوارە درەنگانی ئەمڕۆ هەینی 19ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە شارەدێی پەسوێ ـی سەر بە باژێڕی پیرانشار شەڕ ڕووی داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ئەو شەڕە لە نێوان هێزەکانی حدکا و سپای تیرۆریستیی پاسداران  ڕووی داوە.

شایەتحاڵان و خەڵکی پەسوێ باس لە ڕاگوازرانی کەلاکی چەند جاش و پاسدارێک لە لایەن ئامبووڵانسەکانی ڕژیمەوە دەکەن.

کەسێکی نیشتەجێی ئەو دەڤەرە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو، پێشمەرگەکان بە مەبەستی تەنبێ کردن، هێرشیان کردۆتە سەر جاشێکی پەسوێ و ئەو هێرشەی ئەمڕۆش دوای ئەو تەنبێ کردنە ڕووی داوە.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە……

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت