ڕۆژی کورد:دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، شه‌ڕ و پێكدادانێكی تووند له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی تورکیە له شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر به‌جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان ڕوویدا.
والی جۆله‌مێرگ لەمبارەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: “جموجۆڵی سه‌ربازیی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له كێڵگه گه‌وره‌كانی ئینجه‌سوو له نزیك گوندی ئاڵتنسوو له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان له‌لایه‌ن سوپای توركیا هەستی پێکراوە، بەو هۆیه‌وه ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان، پاشان شه‌ڕ و پێكدادانێكی تووند ڕوویداوه” .
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هەروەها هاتووه “هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كان له نزیك گرده‌كانی شه‌پاتان، شوێنی جموجۆڵه‌كانی گه‌ریلاكانیان بۆردوومانكردووه و ئه‌وانیش به رۆكێت وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌ی زۆر له‌ناوچه‌كه هاتووه”.
ڕاگەیاندنەکانی سەر بە پارتی کرێکاران باس لە کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و ژاندەرمە له‌م شه‌ڕ و پێكدادانەدا دەکەن و دەگوترێ تانكێك و 2 زرێپۆش تێكشكێندران.
زانیارییەکان باس لە شەهیدبوونی دوو گریلای پارتی کرێکاران دەکەن کە هەر دوو کەسیان خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن.