لە کرماشان لەنێوان هێزەکانی ڕژیم و هێزێکی کورد، شەڕ هاتە ئاراوە

0
2544

ڕۆژی کورد: ئێوارە درەنگانی ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سەرچاوەیەکی هەواڵ، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزێکی کوردی، بە ناوەندی ڕۆژی کورد ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو شەڕە لە “ئەزگلە”، لە نێوان سەلاس و سەرپێڵ هاتۆتە ئاراوە و بەپێی ئاماژەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە کوردییەکە “پژاک” بووە.

هەر لەمبارەوە سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران لە زمانی پاسدار، محەممەد پاکپوور، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان جاش و پاسدارەکانی قەرارگای نەجەف و هێزێکی کوردییان بڵاو کردەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی ڕژیم، ئاماژەیان بە کوژرانی 12 کەسی ئەو تیمە کوردییە کردووە بەڵام بەپێی پێشینەی ڕژیم لە گەورەکردنەوەی ڕێژەی شەهید و برینداری هێزە کوردییەکان و کەمکردنەوەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان، ئەو ڕێژەیە وەک ڕاست ناخەمڵێندرێ.

تا ئێستا زانیاریی ورد لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد نەگەیشتووە و هیچ هێزێکیکوردیش ئەو هەواڵەی بلاو نەکردۆتەوە بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەو شەڕە لەنێوان جاش و پاسداڕەکانی ڕژیم و گریلاکانی پژاک (لقی ڕۆژهەڵاتیی پەکەکە) هاتۆتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت