لە نیوان هێزی پێشمەرگەی حدکا و هێزەکانی ڕژیمی ئێران شەڕ هاتە ئاراوە

0
4877

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی مالپەری کوردستان میدیا، شەوی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە شوێنێک بەناوی “کۆتەڕەش” شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هاتۆتە ئاراوە.

هەوالنێری کوردستان لەمبارەوە ڕاگەیاندووە: “لە ماوەی کاتژمێرێک شەڕی بەردەوام دا ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون کە لە ژمارەی دەقیقیان هەواڵێک لە بەر دەست‌دا نیە. “

هەروەها بە پێی هەواڵی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵامەت و سەرکەوتوو درێژەیان بە ڕاسپاردەکانی حیزبەکەیان لە ناوچە داوچەکە داوە و هیچ خەسارێکی گیانیان بەرنەکەوتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین شەڕ لە گولیچەر و سەراو هاتوونەتە ئاراوە و بەشێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون و بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، دۆخی بەشێک لەو برینداربووانە نالەبار و ناجێگیرە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت