لە مهاباد له‌ نێوان دوو بنەماڵە شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە

0
736

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری مهاباد، کاتژمێر ١١ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک نەخۆشخانەی شاری مهاباد لە نێوان دوو بنەماڵەی مەنگووڕەکانی شاری مهاباد شەڕ وپێکدادانی چەکدارانە هاتە ئاراوە.

هەواڵنێری ڕؤژی کورد هۆکاری ئەو شەڕ و پێکدادانەی گێڕاوە بۆ کێشەیەکی بنەماڵەیی و ژن و ژنخوازی و ناڕەزایەتی لەم بارەوە.

ئەو کێشە و ئاڵۆزییە لە نێوانبنەماڵەی نەبەردی و بنەماڵەیەکی تری مەنگوڕەکانی مهاباد هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ لەو شەڕ و پێکدادانەدا زیاتر لە ١٠٠ کەس بە چەکەوە ئامادەبوون و تەقەیان لیکتری کردووە.

ئەو شەڕ و لیکدانە لە حاڵێکدابووە کە بەردەرگای نەخۆشخانەی مهاباد خەڵکی ئاسایی لێ بووە و هاتووچوویەکی زۆری کەس و ترۆمبیلەکان لە ئارادا بووە.

لەو شەڕو ئاڵۆزییە بنەماڵەییەدا چەندین ماشێنی خەڵکی شار و هەروەها بووفەی نەخۆشخانە و ماڵەکانی ئەو گەڕەکە طووشی خەسار بوون و گوولەیان بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان دوای نزیک بە نیو کاتژمێر هێزە ئینتزامییەکان و حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا هاتوونە شوێنی پێکدادانەکە و مەنگووڕەکانیان کۆکردۆتەوە و بروودیانن بۆ سپای مهاباد و کۆتاییان بە گرژییەکە هێناوە.

لەو شەڕەدا کەس نەکوژراوە و بریندار نەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت