لە ناو باژێڕی بۆکان، شەڕ و پێکدادانی چەکداری هاتە ئاراوە

0
2953

ڕۆژی کورد: هەڵۆکانی زاگرۆس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەلە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە، شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکانی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هیزە ئەمنییەکانی ئێران و شەڕ و تێکهەڵچوون ڕووی داوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی بۆکان، شەوی چوارشەممە 16ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، هاو کات لەگەڵ هێرشی هێزی پێشمەرگە و هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ سەر دوو مۆڵگەی ڕژیم لە دوو گوندی ناچیت و سەرچنار لە لایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە، هەڵمەتێکی تریش لە ناو خودی شاری بۆکان هاتە ئاراوە.

ئەو هێرشە کاتژمێر 10:30 خولەک لە گەڕەکی “کوی ئەندیشە” لە ناو شاری بۆکان و لە نێوان هەڵۆکان و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە و بەپێی زانیارییەکان، چەند کەس لە هیزە ئەمنییەکانی ئێران بردیندار بوون و هەڵۆکانی زاگرۆس توانیویانە شوێنی رووداوەکە بەجێ بهێڵن.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەمین جارە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری هیرش دەکەنە سەر بنکەی هێزە ئەمنییەکان، هەروەها ئەندامانی سوپای پاسداران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت