لە شنۆ شەڕ لەنێوان هێزێکی کوردی و هێزی ڕەژیم هاتۆتە ئاراوە

0
854

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە شاری شنۆوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە نێوان هێزێکی کوردی و هێزی سپای تیرۆریستیی ڕژیم شەڕ و پێکدادان لە ئارا دایە.

ئەو شەڕە کە ماوەی دوو سەعاتێک دەبێ لە نزیک گوندەکانی سەرگیز و حەسەن نووران ـی سەر بە شاری شنۆ هاتۆتە ئاراوە تا ئێستاش بەردەوامە.

کەسانێکی نزیک لەو ناوچەیە بە ڕۆژی کوردیان ڕاگەیاندووە کە بە پێی زانیارییەکانی ئەوان، تا ئێستا و لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا فەرماندەیەک  و پێنج پاسدار لەو شەڕەدا کوژراون

تا ئێستاش ڕوون نیە ئەو هێزە کوردییە کام لایەن یان حیزبن.

شایانی ئاماژەیە کە لە ئێستادا نەخۆشخانەی شاری شنۆ ئیزن بە چوونە ژووری هیچ نەخۆشێکی ئاسایی نادات و تەنیا بریندارەکانی ڕەژیم لەو نەخۆشخانەیە دەرمان دەکرێن.

شایانی ئاماژەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە جاش و پاسدادەکان بریندار بوون

ڕۆژی کورد هەوڵ دەدا زانیاری تەواوتر لەمبارەوە بۆ خوێنەرانی خۆی ڕابگوازێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت