شیعری ژوانگەی ڕۆژهەڵات/ یۆسف قەدیری

0
218

کە پیاسەم کرد

یۆسف قەدیری شاعیر
یۆسف قەدیری
شاعیر

نەرمە نەرمە
لە پشت قەڵای شاری دێرین
کیژٶلێکی جوانم بینی
بوو بە خووە نێوچاوانم
لە عەجبەتی دووچاوی شین
هەرلەم لاوە
چاوی زەردی خۆری زەردەشت
تیشکی داوە
لە خەفەتی زێدی زێڕین
منیش گوتم :کیژۆڵەی جوان
بەڵێنم بێ یەکەم ژوانمان
لە گەڵ هەڵهاتنی خۆری رۆژهەڵات
لە بیرت بێ
ژوانگەی ئێمە
خانووە رووخاوەکەی قەرسەقەل و
چوارچرای ژین

یۆسف قەدیری- هەولێر

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت