پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ، شەهید بوو

0
1524

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە شەڕی ئازاد کردنی موسڵ، شەهید بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان بە ناوی  ئەیوب ڕەمەزانی ناسراو بە ئاوارە لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ لە میحوەری ناوەرانی شارەدێی فازلیە شەهید بووە.

بەپێی قسەکانی شەماڵ مامزادە، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان، هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە میحوەری باشیک، شان بەشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو ئەو شارۆچکەیە لە پێشڕەویدان.

شەڕی ئازاد کردنی موسڵ لە ڕێکەوتی ١٧ی ئۆکتۆبری 2016ـەوە دەستی پێکردووە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای عێراق بەیارمەتیی ئەمریکا بەشدارن.

لە شەڕی ئازادکردنی موسڵدا تا ئێستا چەند پێشمەرگەی کوردستان شەهید بوون.

گریمانە دەکرێ بەشێکی بەرچاو لە هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە شەڕی ئازادکردنی موسڵدا بەشدار بن بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت