ڕۆژنامه‌ی شەرقولئەوسەت: ئێران بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای سلێمانی دادەمەزرێنێ

0
567

رۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، کە سوپای پاسدارانی ئێران بنکەیەکی سەربازیی گەورە لە پارێزگای سلێمانی دادەمەزرێنێت.

باس نیوز له‌ زمانی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردووەتەوە، بنکە سەربازییەکەی سوپای پاسداران دەکەوێتە نزیک چیای سوورێن لە شاری سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی و ئێستاش فڕۆکە جەنگییە ئێرانییەکان بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

سەرکردەیەکی کورد، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، کە سوپای ئێرانی لە رۆژی 7ـمارسی 2016ـەوە دەستی بە دروستکردنی بنکە سەربازییەکە کردووە.

ئەو سەرکردەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێران سەکۆی مووشەکهاوێژی لە بنکەکەدا جێگیر دەکات و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆری چەک و جبەخانەی بردووەتە ناوچەکە.

باران بێریکان، ئەندامی ڕێبه‌ریی لقی پ ك ك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ئێران لەو سنوورە دەستی بە جموجۆڵ کردووەتەوە و چەک و جبەخانەیەکی زۆری بردووەتە ناوچەکانی نزیک لە چیای سوورێن.

باران بێریکان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەرچە سنوورییەکانی ناوچەکە داخراون و سوپای پاسداران لە شارەکانی مەریوان و سنەی کوردستانی رۆژهەڵاتەوە، هێز و سەرباز دەنێرێتە نزیک سەید سادق.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.