شارۆمەندێکی ئامریکایی ئێرانی تر دەستبەسەر کرا

0
530

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی ئەلعەرەبیە، شارۆمەندێکی تری هەڵگری دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و ئەمریکایی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ڕابین شاهینی، شارۆمەندی ئێرانی – ئەمریکایی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ژووئیە (٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی) هەواڵی دەستبەسەرکرانەوەکەی بڵاو بۆتەوە، ١٠ ڕۆژ پێشتر واتا ١١ی ژووئیە (٢٠ی پووشپەڕ دەستبەسەر کراوە.

شاهینی مانگی مەی لە زانکۆی “سەن دیەگۆ” کۆتایی بە خوێندنەکەی هێناوە و بە مەبەستی سەردان و دیتنی دایکی و بنەماڵەکەی گەڕاوەتەوە ئێران، لە ئێران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانایرییەک لە مەڕ دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نیە.

هاوڕێیەکی شاهینی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە سی. بی. ئێس ـی گوتووە: “مەئموورە ئەمنیەتییەکانی ئێران چوونەتە ماڵی دایکی شاهینی و پشکنیویانە، کەرستە تاکەکەسییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و گوتوویانە شاهینی تاوانی جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لەسەرە”.

بەرپرسانی تەناهیی ئێران بە بنەماڵەی شاهینی ـیان گوتبوو ئەگەر ئەو دەستبەسەرکرانە بە میدیایی نەکرێت ئەوا بە زوویی ئازادی دەکەن هەر بۆیەش ماوەی حەوتوویەک لە دەستبەسەریەکەی هەواڵەکەیان بڵاو نەکردۆتەوە.


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت