شارەوانیی سنە دەستی کردووە بە لەناوبردنی پارکی شەهیدان

0
614

ڕۆژی کورد: شارەوانیی شاری سنە ماوەیەکە بەبیانووی دروست کردنی شوێنی وەرزشی دەستی کردووە بە لەناوبردن و بڕینەوەی دارەکانی پارکی شەهیدانی شاری سنە.

پارکی شەهیدان لەناوەندی شاری سنە هەڵکەوتووە و بە هۆی گرینگی شوێنی ئەم پارکە کە لە نزیکی بازار و چەند شوێنی مێژووی و گەشتیاری شاری سنە وەک  مووزە، ماڵی ئاسێف، و مزگەوتی گشتی و بازاڕی قەدیمی و چەند شوێنی تر هەڵکەوتووە، جیگەی حەسانەوەو سەردانی ئەو گەشتیارانەیە کە سەردانی سنە دەکەن.

پارکی شەهیدان هەروەها جێگەی کۆبوونەوە جۆراو جۆرە مەدەنیەکانی تری خەڵکی شاری سنەیەو ساڵانێکی خەڵکی سنە لە ساڵیادی شەهیدبوونی رێبەری شەهید دوکتور قاسملوو ئەو پارکە وەکوو یەکێ لەو شوێنانە بۆ کوبوونەوە بەکاردێنن و کۆدەبنەوە.

ئەو پارکە هەروەها شوێنی یاریکردنی منداڵانی ئەوکوڵانانەن کە بەو شوێنەوە نزیکە و پێشتر شوێنی کۆبوونەوەی بنەماڵەی ئەوکەسانە بووە کە گیرۆدەی مادە هۆش بەرەکان هاتوون.

 بڕینی دار و لەناو بردنی ئەو پارکە بووتە هوێ تووڕەی خەڵک و هەروەها خەسارێکی زۆرە بۆ سرووشتی سنە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت