شارەوانیی سەردەشت بە بیانووی نەبوونی بوودجە پارەی کرێکاران نادات

0
735

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری ڕەبەت، ماوەی ٥ مانگە شارەوانی شاری ڕەبەت کرێی ٣٤ کرێکاری شارەوانیی ئەو شارەی نەداوە و لە وڵامی داواکاریی و گازندەکانیشیان پێیانگوتراوە پارەمان نیە و لەوانەیە ٥ مانگی تریش پارە نەبێ، حەز دەکەن کار بکەن ئەگینا چیتان لەدەست دێت بیکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٢ کەس لەو ٣٤ کرێکارەی شارەوانیی ڕەبەت بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر بێ مووچەیی لەبەر دەرگای شارەوانیی ئەو شارە کۆبوونەوە، سەید ساڵح قادر حوسێنی، شارەوانی شاری ڕەبەت و خەڵکی شاری مهاباد کە یەکێک لە ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمە لە وڵامدا گوتوویەتی: “هیچ پارەیەکمان نیە لە بری مووچە بتاندەینێ، لەوانەیە ٥ مانگی تریش پارە نەبێ بتاندەینێ، ئێستاش دەتوانن درێژە بە کار کردنەکەتان بدەن، یان ئەگەر نا کام بەرد ڕەقە سەری لێ بدەن و کام ڕێگاتان بۆ دەکرێ بیگرنە بەر”.

٣٤ کرێکاری مووچە پێنەدراوی شارەوانیی ڕەبەت بریتین لە: ١٠هاتووژوان،  13 کرێکاری ناو شار، 5 کرێکاری زبڵ فرێ دان و ٦ کرێکاری ناو پارکەکان .

شارەوانی ڕەبەت
شارەوانی ڕەبەت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارەوانیی شاری ڕەبەت وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تەنیا ٦ مەئمووری سەدی مەعبەر کە خزمی شارەوانن و  لە مهابادەوە هێناونی مووچەیان وەرگرتووە، ئەو ٦ کەسەش کاریان ئەزیەت و ئازاردانی خەڵکە لە ناو شار”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی: “سەید ساڵح قادر حوسێنی کە بە پێچەوانەی شارەوانی پێشووی ڕەبەت کە ناوی کوردی لەسەر شوێن و کۆڵانەکانی شار ناوە، بە نیاز ىوو ناوی سەرجەم شوێنەکان بە ناو کوژراوانی ڕژیم بکات و بیانکات بە فارسی کە بە هۆی گوشاری خەڵک بۆ سەر شۆراکان تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو کارە بکات”.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد لە شارەوانیی ڕەبەت هەروەها گوتیشی: “شارەوانی ئێستای ڕەبەت پەیکەری گاجووتێکی لەو فەلەکەی شاری ڕەبەت کە لە ناو خەڵک بەناوی فەلەکەی دوکتور قاسملوو ناسرابوو، داناوە و ئێستا ناوی فەلەکەکەی ناوە جووتیار، ئەوەش تەنیا بە مەبەستی سڕینەوەی ناوی دوکتور قاسملوو لەسەر ئەو فەلەکەیە ئەنجام دراوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت