شارەوانی پێشووی نیۆیۆرک: ئێران تەنیا و سەرەکیترین پشتیوانی تیرۆریزمە

0
884

ڕۆژی کورد: ڕودی جولیانی، شارەوانی پێشووی “نیۆیۆرک”، لە لێدوانێکدا لە واشنگتۆن، ڕژیمی ئێران “تەنیا و گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان” ناساند و گوتی: “بێننە بەر چاوتان، پێتانی سەدان میلیۆن و میلیارد دۆلار بەو ڕژیمە، چ واتایەکی هەیە؟”.

جولیانی لە درێژەی لێدوانەکەی خۆیدا گوتی: “مادام ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریسم لە جیهانە، کەواتە ئەوان پشتیوانی لە تیرۆریسم دەکەن”.

ئەو قسانەی جولیانی وەک ڕەخنەیەک بۆ دەوڵەتی باراک ئۆباما و سازانی ناوکی لەگەڵ ئێران، دراون و تێیدا دەوڵەتی ئوباما بە هاریکاریی ناڕساتەوخۆی تیرۆریسم تاوانبار دەکات.

شارەوانی پێشووی نیۆیۆرک، دژایەتی خۆی لەگەڵ ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێران خستە ڕوو و گوتی: “هیوادارم سەرۆک کۆمارێک هەڵبژێرین کە ئەو ڕێکەوتننامەیە پێچەوانە بکاتەوە”

ناوبراو لە درێژەی قسەکاندا گوتی: “من لە لایەن کەسی ترەوە قسە ناکەم، وەک خۆم لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنە، دژایەتیم هەیە چونکە هیچ کات مادەی ناوکی نابێ بخرێتە ناو دەستی شێتێکی مرۆڤکوژەوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت