كورته‌یه‌ك له‌ پێوه‌ندیی پڕ كێشه‌ی نێوان بریتانیا و ئورووپا

0
879

شارل دۆگۆل، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ڕێکەوتی ٢٧ نۆڤامبری ١٩٦٧ وڵامی ڕەتی بە داواکاریی ئەندامەتی بریتانیا لە بازاڕی هاوبەشی ئوروپا داوە و ڕەتی کردەوە.

a
۲۷ی نۆڤامبری ١٩٦٧، شارل دۆگۆل “نا”ـی بە بریتانیا گوت

دۆگۆل، هۆشداری دایە پێنج شەریکی فەڕانسە لە یەکگرتووی ئابووریی ئوروپا -بلژیک، هۆڵەند، لوکزامبورگ، ئیتالیا و ئاڵمان- کە هەر کردەوەیەک کە بیهەوێ فەرانسە ناچار بکات تا ئەندامەتیی بریتانیا وەربگرێ ئەوان دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ئەو یەکگرتوویە. بریتانیا لە لایەن ژنێرال دۆگۆل ـەوە تاوانی “دوژمنایەتی چڕ” لەگەڵ سیستەمی ئوروپای خرایە پاڵ و بە دڵشکاویەوە دان و ستانەکانی بەجێهێشت. وا وێدەچوو تا ئەو کاتە دۆگۆل لەسەر کار بێ، ئەگەری بوونە ئەندامی بریتانیا لە یەکگرتووی ئوروپادا یەکجار دژوارە و نەکراوە.

================

aa
٢٢ی ژانویەی ١٩٧٢- تێد هیس، بریتانیای کرد بە ئەندامی یەکگرتووی ئوروپا

بریتانیا ڕێککەوتننامەی ئەندامەتی لە برۆکسێل ـی واژۆ کرد و بوو بە ئەندامی یەکگرتوویی ئابووریی ئوروپا کە دواتر بوو بە یەکگرتووی ئوروپا.
ئێدوارد هیس، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا گوتی کە ئەو ڕێ و ڕەسمە نیشانەی “کۆتایی و دەست پێکردنێکە: و دواتر باسی میراتی هاوبەشی ئوروپای کرد. هیس گوتی: “بەرەو پێش بردنی کارەکان پیویستی بە هزرێکی ڕووناک و هێزی خەیاڵێکی ماندوویی نەناس هەیە”. هەروەها گوتیشی کە یەکگرتووی وڵاتانی هاوبەرژەوەندی و یەکگرتوویی ئابووریی ئوروپا، تەواوکەری یەکترین، هیواشی خواست یەکگرتوویی ئابووریی ئوروپا بتوانێ ببێتە هۆکاری باشتر بوونی پەیوەندیی وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی شۆرەوی.

===============

aaa
گشتپرسیی ۱۹۷۵

هێشتا دوو ساڵ بەسەر ئەندامەتیی بریتانیا لە یەکگرتوویی ئابووریی ئوروپادا تێنەپەڕیبوو کە هەندێک دەنگۆ لەمەڕ چوونە دەری ئەو وڵاتە لەو یەکگرتوویە بلاو بوونەوە.
گشت پرسیی ١٩٧٥ بۆ بەردەوام بوونی ئەندامەتی لە یەکگرتوویی ئوروپا بوو بە هۆی دووبەرەکی لە دەوڵەتی هاروۆلد ویلسۆن. لە ٢٣ ئەندامی کابینەی ویلسۆن ٧ کەسیان داواکاری چوونە دەر لە یەکگرتووی ئوروپا بوون، هەربۆیەش سەرۆک وەزیران بەر لە گشت پرسی ڕایگەیاند، دەوڵەت بڕیاری داوە ئەندامی یەگرتووی ئابووری ئوروپا نەمێنێ بەڵام لە ئەنجامی گشت پرسی دا ٦٧% خەلکی بریتانیا دەنگیان دا بە مانەوە و تەنیا دوو دوڕگەی باکووری بریتانیا دەنگیان دا بە هاتنە دەر و ئەندام نەبوون.
دەیەی ١٩٨٠ – کێشە لەسەر یرکگرتووی ئوروپا
کێشە لەسەر مانەوە یان نەمانەوە لە یەکگرتووی ئوروپا تا ساڵی ١٩٨٠ش بەردەوام بوو.

حیزبی کرێکار لە هەڵبژاردنی ١٩٧٩ و لە دژایەتی لەگەڵ بازاڕی هاوبەشی ئوروپا، هەڵویستی گرت بەڵام بە هەڵبژێرانی نیل کینۆک بۆ رێبەریی ئەو حیزبە لە ساڵی ١٩٨٣ بوو بە لایەنگری ئوروپا.
بەڵام حیزبی موحافزەکار بە شێوەیەکی پێچەوانە و دژبەرانە، یەکجار زیاتر لە پێشوو لەمەڕ یەکگرتووی ئوروپا گومانی کەوتە دڵ بە جۆرێک کە مارگارێت تاچێر، ساڵی ١٩٨٨ گوتی، ساز بوونی دەوڵەتێکی ناوەندی بۆ ئوروپا تەنیا بانگەوازیە بۆ خەونیکی ئاڵۆز نەک شتێکی تر.

٣٠ ئۆکتۆبری ١٩٩٠- مارگارێت تاچێر کوتی "نا"
٣٠ ئۆکتۆبری ١٩٩٠- مارگارێت تاچێر کوتی “نا”

ڕۆژی ٣٠ ئۆکتۆبری ١٩٩٠ بوو کە مارگارێت تاچێر لە پارلمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لە هەمبەر داواکارییەکان بۆ سازبوونی دەوڵەتێکی ناوەندی لە ئوروپا گوتی: “نا نا نا نا”.
ژاک دۆلور، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئوروپا، داواکاری ئەوە بوو تا پارلمانی ئوروپا بکرێتە بنکەیەکی دیموکراتیک بۆ سەرجەم کۆمەڵگای ئوروپا. قسە و لێدوانی خاتوو تاچێر بۆ جێگرەکەی واتا جیفری هاو یەکجار ناخۆش و دڵ تەزێن بوو کە وایکرد، وازی لە پۆستەکەی خۆی هێنا و خاتوو تاچێریش ماوەیەک دواتر لە لایەن حیزبەکەیەوە لە سەرۆک وەزیران کەوت و وەلانرا.

========

۲۳ی ژووئەنی ٢٠٠٥، نوێنەرانی پارلمانی بریتانیا، هۆهۆیان لە تۆنی بلێر کرد
۲۳ی ژووئەنی ٢٠٠٥، نوێنەرانی پارلمانی بریتانیا، هۆهۆیان لە تۆنی بلێر کرد

ئەو کات کە سەرەی سەرۆکایەتیی ٦ مانگەی یەکگرتووی ئوروپا گەیشتە بریتانیا، تۆنی بلێر چوو بۆ ئوروپا و باسی ئەوەی کرد کە ئێمە پشتیوانی ئوروپاین، نوێنەرەکانیش هۆهۆ یان لێکرد بەڵام تۆنی بلێر بە روویان پێکەنی و گوتی: “ئەوە پەیوەندیەکە لە نێوان خەڵک و بایەخەکان و بە تەنیا لە بازاڕێکی هاوبەشدا کە ئێمە بازرگانی تێدا بکەین، کورت نابێتەوە. ژینگەیەکی سیاسیە کە وەک شارۆمەند تێیدا دەژین”.
بلێر یەکگرتووی ئوروپای وەک بنکەیەکی گرنگ بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ پرسی “بەجیهانی بوون” ناوی هێنا و گتی: “یەکگرتوو دەبێ دەست بکا بە “نوێژەن کردنەوە”.

=========================

aaaaaaaaaaaaa
۲۲ی ژانویە – دەویڤید کامیرۆن بەڵێنی بەڕێوەچوونی گشت پرسی دا.

دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ساڵی ٢٠١٣ بەڵێنی دا کە لە ئەگەری سەرکەوتنی حیزبی موحافزەکار لە هەڵبژاردنەکاندا، لەگەڵ یەکگرتووی ئوروپا دەست دەکەن بە دان و ستان بەڵام فەڕانسە و ئاڵمان پەرچەکردارێکی دڵخوازیان بەو گشت پرسیە نیشان نەدا و گوتیان، ئەندامەتی لە یەکگرتووی ئوروپادا “هەڵاواردنی” نیە.

=================================================

٢٥ی مای ٢٠١٤ - نایجێل راراژ و "بوومەلەرزەی" کەسانی بە گومان و دڕدوونگ بە ئوروپا
٢٥ی مای ٢٠١٤ – نایجێل راراژ و “بوومەلەرزەی” کەسانی بە گومان و دڕدوونگ بە ئوروپا

حیزبی “سەربەخۆیی بریتانیا” لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ی پارلمانی ئوروپادا سەرکەوت و سەرسووڕمانێکی بەرچاوی هێنایە ئاراوە.
نایجل فاراژ، ڕێبەری ئەو حیزبە چۆ سەر سەکۆ و ڕایگەیاند: “ئەوە بوومەلەرزەیەکە لە سیاسەتی بریتانیادا. ئەنجامێکی جێگای سەرنجە کە بە بڕوای من دەستکەوتی قووڵی بۆ ڕێبەرانی حیزبەکانی تر هەیە”.
١٠٠ ساڵ بەسەر دوایین سەرکەوتنی حیزبی موحافزەکار و کرێکار لە هەڵبژاردنێکی سەرانسەریدا دەرباز دەبوو و ئەوەش وای دەکرد حیزبەکانی تر ناچار بوون لە ژێر گوشاردا، بەڵێنی بەڕێوەبردنی گشت پرسی بدەن، کامیرۆنیش گوتی پەیامەکە درا و ڕوونیشە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت