شانۆنامه‌ی “مەڕۆکە و بزنۆکە” ڕەوانەی بازاری کتێبی کرا.

0
1059

ئه‌م شانۆنامه‌یه‌ له‌ ژێر ناوی “مه‌ڕۆکه‌ و بزنۆکه‌” بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری کورد، “خالید حه‌یده‌ری”ه‌وه‌ نووسراوه‌. خالید حه‌یده‌ری بێجگه‌ له‌ کاری نووسین تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین کاری شانۆیی به‌رهه‌م هێناوه‌ و له‌ شاره کوردییه‌کان نمایشی کردووه‌.

شانۆنامه‌ی “مەڕۆکە و بزنۆکە”ی بۆ ڕیزی تەمەنی منداڵان و مێرمنداڵان نووسراوه‌ و له‌م دواییه‌دا ڕەوانەی بازاری کتێبی کراوه‌. ئەم پەرتووکە بریتییە لە دوو شانۆنامەی “مریشکە قوڵە” و “مەڕۆکە و بزنۆکە” و که‌ لە ٦٧ لاپەڕەدا نووسراوه‌.

خالید حەیدەری دەرهێنەر، شانۆنامەنووس و سەرپەرشتی گرووپی شانۆی چکۆلەی بۆکانە و زانستنامەی دەرهێنەریی شانۆشی لە جیهادی زانستگایی له‌ تاران وەرگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت