لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا، لەسەقز شانۆی سیاسی بەڕێوە دەچێت

0
849

رۆژی کورد: لە بەرەبەری ساڵڤەگەری تیرۆری دوکتور قاسملوو بە دەتی رژیمی تیرۆریستیی تاران، بەکرێگیراوانی هونەری بۆ ئامانجە سیاسییەکانی رژیمی تاران، شانۆ بەرێوە دەبەن.
رژیمی تاران لە رێگەی ئیدارەی فەرهەنگو ئیرشاد بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی بیروڕای خەڵک لە رووداوی تیرۆر کرانی دوکتور قاسملوو لە ٢٢ی پووشپەڕدا، لە رێگەی بەکارهێنانی چەند بەکرێگیراوی هونەرییەوە شانۆی بەڕێوە دەبەن.
رژیمی تاران لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا لە رێگەی بەکار هێنانی بەکرێگیراوانی هونەرییەوە فستڤاڵ و بەرنامەی هەڵپەڕکێ بەڕێوە دەبات.
ماڵپەری کوردستان میدیا، زمانحاڵی حیزبی دیمۆکرات نووسیویەتی ساڵی رابردوو رژیم ل ەرێگەی بەکارهێنانی “عەلیڕەزا ئیسماعیلی”یەوە شانۆیەکی بەدژی دوکتور قاسملوو لە ساڵڕۆژی تیرۆر کرانی دوکتور قاسملوودا بەڕێوە بردووە.
ساڵی رابردووش دوو بەکرێگیراوی هونەری بەناوەکانی محمەد زارع زادە ناسراو بە “حەمە دەنگ خۆش” و خەلیل سەعیدی لە ساڵڤەگەری تیرۆری دوکتور قاسملوودا بۆ خۆشخزمەتی بە تیرۆریستەکانی تاران، لە پارکی کەوسەر بەرنامەی هەڵپەڕکێ‌یان لە پارکی کەوسەری شاری سەقز بەرێوە برد.
ماڵپەری کوردپرێسی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات، لە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕەوە بانگەشە بۆ شانۆ سیاسییەکانی محەمەد زارع زادە ناسراو به “حەمە دەنگ خۆش” دەکات.
لە ماوەی ساڵانی ٨٦ هەتا ٨٩ی هەتاوی نزیک بە تێکڕای شارەکانی کوردستان لە ئیلامەوە هەتا ماکۆ، لەسەر بانگەوازی حیزبی دیمۆکرات لە ساڵڤەگەرێ تیرۆری دوکتور قاسملوودا بە دەستی رژیمی تیرۆریستیی تاران، بەشێوەی بەرین مانیان گرت.
لە کاتێکدا حیزبی دیمۆکرات لە داوای لە خەلکی کوردستان کردووە کە لە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا مانگرتنی جەماوەری لە شارەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، رژیم لە رێگەی ناوەندە ئەمنیەتی فەرهەنگییەکانییەوە هەوڵی بەلارێدا بردنی رای گشتیی خەڵکی کوردستان ئەدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت