ڕێ و ڕەسمی نەریتیی سێزدەبەدەر لە کوردستانی خۆرهەڵات بەڕێوە چوو

0
1250

بە بۆنەی ڕێ و ڕەسمی نەریتیی سیزدەبەدەر، هاووڵاتییانی کوردستانی خۆرهەڵات، لە شار و گوندەکان، ڕوویان کردە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان.

شایانی باسە کە هەروەها کوردانی خۆرهەڵاتیی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی باشوور، بە چوون بۆ سەیرانگاکان و ڕێ و ڕەسمی تایبەت، ڕێ و ڕەسمی سێزدەبەدەریان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

یەکێک لە باسە گرنگەکانی ئەمڕۆژە هەر لە ئێستاوە پاراستنی ژینگەیە، مژارێک کە لەم ساڵانەی دواییدا بۆتە مژاری سەرەکی کوردستانی خۆرهەڵات.

ڕۆژی کورد، وەک ناوەندێکی ڕاگەیاندنیی سەربەخۆی کورد، وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕێ و ڕەسمە دێرن و نەریتییە لە سەرجەم کوردان و بەتایبەتی لە کوردستانی خۆرهەڵات، هیوای ڕۆژ و ساڵێکی خۆش بۆ هەموو لایەک دەخوازێت و هیوامانە بێ کۆسپ و کێشە و ناخۆشی، سێزدەبەدەرێکی خۆشتان هەبێ، لە هەمان کاتدا داوا دەکەین بە هەر شێوەیەکی گونجاو، رێز لە ژینگەی کوردستان بگرن.

jashiran 2 jashiran 3 jashiran photo_2016-04-01_13-43-18 photo_2016-04-01_13-43-39 photo_2016-04-01_13-50-25 photo_2016-04-01_13-50-38 photo_2016-04-01_14-10-30

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.