سەرۆک وەزیرانی پێشووی پرتەغال، جێگای بان کی مۆن دەگرێتەوە

0
687

ڕۆژی کورد: دووهەمین ئەرک پێسپێردراویی بان کی مۆن، سکرتێری ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان کە خەڵکی کوریای باکوورە، ڕۆژی 11ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کۆتایی پێدێت، بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس، ڤیتالی چورکین، نوێنەری ڕووسیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاڵێکدا کە نوێنەری 14 وڵاتی تری ئەندامی شۆڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەلا ڕاوەستابوو، هەواڵی ڕێککەوتنی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بوونی ئانتۆنیۆ گوتێرس، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پرتەغاڵ بە جێگرەوەی بان کی مۆن ـی ڕاگەیاند.

ئەو ڕێککەوتنە لە شەشەمین دانیشتنی ناڕەسمیی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرووەکان کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان گیراوە، کراوە و تێیدا ئەندامان مشتومڕیان لەسەر 10 بەربژێر بۆ ئەو ئەرکە کردووە.

بەپێی ئەو هەواڵە کە لە لایەن ڤیتالی چورکین، نوێنەری ڕووسیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو کراوەتەوە، 10 ئەندامی شۆڕا، هاودەنگ و کۆک بوون لەسەر هەڵبژێرانی ئانۆنیۆ گوتێتس و دوو ئەندامیش ڕایەکی ئەوتۆیان نەبووە.

نزیکترین ڕکەبەرەکانی گوتێرس بریتی بوون لە ڤووک یێرمیک لە سێربستان و میرۆسلاڤ لاژاک لە سلۆڤاکی کە هەر کامەیان 7 دەنگی کۆک و 6 دەنگی دژ ـیان هەبووە.

بەپێی لێدوانەکەی چورکین، شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە دانیشتنێکی فەرمیدا جێگرەوەبوونی ئانتۆنیۆ گوتێرس بە 193 یەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرووەکان، بناسێنێ و هەواڵەکە ڕابگەیێنێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت