سەرۆکی پارلمانی عێراق لە هەمبەر دەست درێژیی شێوەسەربازییە پشتگیری کراوەکانی ئیران لە فەلووجە هاتە دەنگ

0
689

ڕۆژی کورد: ڕۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەلیم ئەلجەبووری، سەرۆکی پارلمانی عێراق،بێ ئەوەی کە ڕاستەوخۆ ئاماژە بە ناوی حەشدی شەعبی بکات باسی لە پێشێلکاری یاسایی لە لایەن ئەو گرووپە چەکدارانە کرد کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن و گوتی ئەوان لە فەلووجە دەستیان کردووە بە ڕەشەکوژی و کۆمەڵکووژیی سووننەکان.

پێشتریش هەندێ لە سەرچاوەکانی “هاوپەیمانەتی سووننەکان” هەواڵی کوژرانی هەندێک لە خەڵکانی سیڤیل و مەدەنیان لە لایەن “حەشدی شەحبی” لە فەلووجە و دەورووبەری، بڵاو کردبۆوە.

ئەو سەرچاوانە پێشتر باسیان لە کوژرانی ١٧ کەسی سڤیل لە ناوچەی “ئەلسەجەر”ی دەوروپشتی فەلووجە و هەروەها بە دیل گرتنی ٧٣ کەسی تریان بلاو کردبۆوە.

جیا لە سەرۆکی پارلمانی عێراق، نوێنەرانی تری فراکسیۆنی “یەکگرتوویی هیزە سووننەکان”، بە پشت بەستن بە قسەی شایەتحاڵان،  هیزەکانی حەشدی شەعبییان لە ناوچەی ئەلسەجەریان، بە کوشتار تاوانبار کردووە.

 ئەو نوێنەرانەی پارلمانی پارلمانی عێراق، سێ کەس لە ناوچەی “ئەلسەجەر” لەو کۆمەڵکوژی و ڕەشەکوژییانە ڕزگاریان بووە باسیان کردووە کە تەک تیرهاوێژەکانی گوردانی پێنجەمی پۆلیسی فیدرال و هیزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی “ئەلسەجەر” ڕەشەکوژی و کۆمەڵکوژییان کردووە و سەرجەم قوربانیەکانیش عەرەبی سووننەی خێڵی “ئەلجەمیلە” بوون.

پێشتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کورتە ڤیدیۆگەلێکیان لەمەڕ سەربڕینی چەند کەسی سڤیل لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی یەوە لە ڕۆژهەڵاتی فەلووجە، بڵاو کردبۆوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.