سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا بەردەاوامە

0
1077

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئاستی ئێران و جیهاندا، سەرکەوتنی زیاتر تۆمار دەکەن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، وەرزشوانێکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ، توانی پلەی یەکەم بۆخۆی تۆمار بکات و بۆ یانەی نەتەوەیی ئێران بانگێشت کرا.

ئاسۆ کەرەمی، ناسراو بە پاڵەوان ئاسۆ، وەرزشوانی لەشجوانیی شاری سەردەشت توانی پلەی یەکەم لە کێ بەرکێکاندا بۆخۆی تۆمار بکات و دوای ئەوەش بانگهێشتی یانەی نەتەوەیی ئێران کراوە.

ئاسۆ کەرەمی لە وەرزشی لەشجوانی و لە بەشی (پرێسی سینگ) دا چالاکیی وەرزیش دەکات.

سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی بندەستی ئێران لە حاڵێکدایە کە هیچ پێڕاگەیشتنێک لە باری وەرزشییەوە لە کوردستان بەدیناکرێت و کەمترین ئاوڕوێدانەوە بە وەرزشوانانی کورد بوونی هەیە.

ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێرۆ ئەرجومەند، شاخەوانی ناسراوی مهابادی بە مەبەستی سەرکەوتن بە سەرلووتکەی “کومونیسم” بە بەرزایی ٧٤٩٥ میتر، بەرەو باژێڕی تاران و لەوێشەوە بەرەو تاجیکستان کەوتە ڕێ.

هێرۆ ئەرجومەند کە تا ئێستا بەسەر گەلێک چیای جیهان و کوردستان و ئێراندا سەرکەوتووە، تا ئێستا چەندین جار لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان داوای لە کۆمەڵگای کوردستان و ئێران کردووە یارمەتیدەری بن.

هێرۆ ئەرجومەند بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو تاران لە نووسراوەیەکدا ڕوو لە نوێنەری مهاباد لە پارلمانی ڕژیم، گلەیی و گازندەکانی خۆی نووسیوە.

هەروەها  ئەندامێکی تیمی شاخەوانیی “هەڵگوورد”ـی شاری پیرانشار لە کوردستانی ڕؤژهەلات، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ ـی هەتاوی بە مەبەستی سەرکەوتن لە دوو لوتکەی ٧٠٠٠ میتری، بەرەو وڵاتی تاجیکستان کەوتە ڕێ.

گورژنفوسکایا و کمونیزم، ئەو دوو لوتکەی بەرز و بەناوبانگی وڵاتی تاجیکستانن کە ٧ هەزار میتر بەرزاییان هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت