سەردەشت: دوو کاسبکاری کورد کوژران

0
728

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی دوو كاسبكار کوردی شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژران.
ئەو دوو کاسبکارە کوردە . لە كاتی پەرینەوە لە چومی گوندی لە نزیک ئاوایی گویزڵێ و لە کاتی کۆڵبەریدا کوژراون.
ناوی ئەو دوو کاسبکارە کوردە بریتییە لە لەتیف عەلی خانی و ڕەئوف عەلی خانی ناوی باوکیان ساڵح، ەلکی گوندی گوێزەلەی ناوچەی ئالان ڕاگەیێندراوە.
تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بۆ مزگەوتی گوندی بێژوێ ڕاگوازراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت