رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: “لە ٧ مانگدا ٢٥٠ کەس لە ئێران ئێعدام کراون”

0
808

رۆژی کورد: بەهۆی نەبوونی ئازادیی راگەیاندن، سەرکوتی رۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ و هەروەها کەمڕەنگ بوونەوەی چالاکیی ژمارەیەک لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ئاماری لە سێدارەدرانی زیندانیان لە ئەمساڵی زایینی‌دا کەمتر گرینگیی پێ دراوە.

سەرەڕای ئەوەیکە ئاماری دابەزینی بەرێوەبردنی حوکمی لەسێدارە درانی زیندانیانی مەحکووم بە مەرگ لەلایەن ناوەندی مافی ممرۆڤی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، بەڵام هەتا ئێستاش رژیمی تاران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا زۆرترین کەسی لەسێدارە داوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردۆتەوە کە لە سەرەتای مانگی ژانویەوە (یانوار) هەتا رێکەوتی ٢٠ی جولای (یوولی)، رژیمی ئیسلامیی تاران سەرجەم ٢٥٠ زیندانیی مەحكووم بە مەرگی لەسێدارە داوە.

ئەو رێکخراوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەی لەسێدارەدرانی زیندانیان بەشێوەی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەو ەبینیوەو گوتەبێژی ئەو رێکخراوەیەش رایگەیاندووە دابەزینی ئاماری لەسێدار درانی زیندانیان بۆ گۆڕانکاری یان پرسی سیاسی لە ئێراندا ناگەرێتەوە.

بە گوتەی مەحموود ئەمیری وتەبێژی ئەو رێکخراوە مافی مرۆڤییە، دابەزینی ئاماری لەسێدارە دران لە ئێران پێدەچیط پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئیسلامی رژیم و هەروەها مانگی رەمەزانەوە بووبێت کە رژیم لەو کاتانەدا لە بەڕێوە بردنی حوکمی سێدارە خۆی دەبوێرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆی ئەو ٢٥٠ کەسەی کە بەدەستی رژیمی ئیسلامی لەسێدارە داروەن، لەسەدا ٤٥‌یان لەلایەن میدیاکانی رژیمەوەوە بڵاو کراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەسەدا ٤٧ی لەسێدارەدراوان بە تۆمەتی پەیونەدیدار بە مادەی هۆشبەر و هەراوەها لەسەدا ٣٩یش بەهۆی تۆمەتەکانی کوشتنی ئانقەستەوە ئەنحوکمی لەسێدار درانیان بەڕێوە چووە.

هەروەها لەو ٢٥٠ کەسە کە لەلایەن رژیمەوە لەسێدارە دراون، ١٩ کەسیان لەبەر چاوی گشتیی خەڵک حوکمەکەیان بەڕێوە چووە.

بەشێک لە چالاکانی بواری مافی مرۆڤ لەو باوەڕەدان کە هەتا ئێستاش ئاماری لەسێدارە دران لە ئێرا وەکوو پێشتر لەسەرەوەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی میدیای ئازاد و هەروەها راگەیاندن و ناوەندی چالاکای مافی مرۆڤ، هەواڵی پەویەندیدار بە حوکمی سیدارە کەمتر بە میدیایی کراونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت