وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی عێراق ـی کرد

0
149

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی پووشپەڕ، ئاشتۆن کارتێر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لە پێشووتر ڕانەگەیێندراو سەردانی بەغدای پێتەختی عێراقی کرد.

دەگوترێ شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ داعش سەرەکیترین مژاری ئەو سەردانەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی بەغدایە.

کارتێر لەو سەردانەدا لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆک وەزیران و خالید ئەلعەبیدی، وەزیری بەرگریی عێراق و هەروەها ژنێرال شان مەک فارلەند، فەرماندەی ئەمریکایی بەرەی دژ بە داعش کۆ دەبێتەوە.

کارتیر لە لێدوانێکدا پێداگیری کردووە کە ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان، پایەگای هەوایی “ئەلقیارە” وەک ناوچەیەکی ستراتژیک بۆ وەرگرتنەوەی موسڵ بەکار دێنن.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەر لە چوونی بۆ بەغدا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران گووتوویەتی: “پایەگای ئەلقیارە دەتوانێ یەکێک لە سەرەکیترینی ئەو خاڵانە بێت کە هێزە ئاسایشییەکانی عێراق دەتوانن لەوێوە عەمەلیاتی خۆیان بۆ وەرگرتنەوەی مووسڵ تەواو بکەن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت