وەزیرانی دەرەوەی ئێران و کانادا دوای ٤ ساڵ بڕانی پەیوەندی، پێکەوە کۆبوونەوە

0
689

ڕۆژی کورد:  حەمەجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیڕان لەگەڵ هاوتا کاناداییەکەی خۆی ، ستێفان دیون، دوای چوار ساڵ هەڵبڕان و پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کانادا، بۆ جاری یەکەم پێکەوە دانیشتن و چاوپێکەوتنیان کرد.

هەواڵنێری ئیرنا لەمبارەوە دەڵێ، حەمە جەواد زەریف و ستیفان دیون، لەمەڕ “پرسە دوولایەنە ناوچەییەکان” پێکەوە دواون بەڵام هەواڵدەریی مەشرق دەڵێ، پێدەچێ لەسەر هەندێ پرسی کونسوولی وەک هوما هودفەر، مامۆستای ئێرانی-کانادایی دەستبەسەربوو لە لای ئێرانەوە، پێکەوە دوابن.

ستێفان دیون، وەزیری دەرەوەی کاناداش ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە تویتێری خۆیدا نووسی: “یەکەمین سەردان لەگەل وەزیری دەرەوەی ئێران. لە ڕەوتی کۆبوونەوەی نەتەوە ئەکگرتووەکان لە نیوۆیۆرک، بەڕێوە چوو و باسمان لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە چوارچێوەی خۆرهەڵاتی ناڤین دا کرد. باسی هەندێ پرسی کۆنسوولیشمان کرد”.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کاندا لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی مەحموود ئەحمەدی نەژاد و دوای ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی کانادا ئێرانی وەک “مەزنترین مەترسی بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان: ناو برد، پچڕا.

لە سەردەمی مەحموود ئەحمەدی نەژاددا هەندێ پرسی وەک هۆلۆکاست، مافی مرۆف و سەرکوتی ناڕازییەکانی هەڵبژاردنەکان و بەرنامەی ناوکی و چەند پرسی تر، وایانکردبوو ئێران لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە لە گوشار دابێ.

ئێستاش ئێران بە هۆی مافی مرۆڤ، پرسی ناوکی و دەستتێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە لە ژێر گوشار دایە و لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای کلیپێک بە ناوی “ئەگەر مەکە ببێتە ناوەندی ئێران چ جوان دەبێ” ئامادەگیی خۆیان بۆ شەڕێکی جیهانی ڕاگەیاندووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت