پشتیوانیی کوردەکانی فەڕانسە بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان

0
778

رۆژی کورد

بە مەبەستی پشتگیری و پشتیوانی لە ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان خۆپیشاندانێک لە پاریس بە بەشداریی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو.

رۆژی شەممە ٧ی مانگی مه‌ی ٠٧٠٥٢٠١٦، کاتژمێر ٤ تا ٧و نیوی ئێواره‌ لە مه‌یدانی ترۆكادێرۆی پاریس نزیک بورجی ئیڤێل، بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانی نیشتەجێی فەڕانسە کۆبوونەوە و پشتگیری و پشتیوانیی خۆیان بۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان نیشاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادە بوون، بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان بانگی ئازادی و سەربەستییان بە گوێی جیهانیان گەیاند.
رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و نوێنەرانی بەشێک لە حیزب و لایەنەسیاسییەکانی کوردستانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
پەیامی کۆڕی کوردەکانی پاریس لە لایەن عەزیز ماملێ پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرا، عەزیز ماملێ ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2003وە، لە پاش ڕووخانی حکومەتی بەعس وەک ناوچەیەکی سەقامگیر خۆی دەرخستووە بەڵام بەردەوام دەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق ناکۆکی هەبووە. بەشی زۆری کێشەکان چارەسەر نەکراون، بە تایبەتی پرسی ماددەی 140 کە هەتا ئێستاش ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و کوردەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم داوا دەکەن کە بگەرێنەوە سەر خاکی کوردستان.

عەزیز ماملێ ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی ناوەندیی عێراق نایەوێ ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر خاکی کوردستان، بۆیە حەشدی شەعبی دامەزراند کە ڕێگری بکا لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لەو ناوچانە.
نوێنەری کۆڕی کوردەکانی پاریس باسی لە مەسەلەی کورد بە شێوەی گشتی کرد کە ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا وەک نەتەوەیەکی جیاواز باسی لێوە دەکرێ و گوتی: سەربەخۆیی باشووری کوردستان مافێکی ڕەوایە و دەبێ هەموو لایەک پشتگیری و پشتیوانیی ئەو پرسە بکات.

عەزیز ماملێ رەخنە لەو حیزب و لایەنانە گرت کە لەو کۆبوونەوەیەی ئەمرۆ بەشدارییان نەکردووە و ڕایگەیاند: کوردستان یەک وڵاتە و کورد یەک نەتەوەیە و نابێ کوردایەتی فیدای حیزبایەتی بکەین. دەبێ هەموومان هەوڵ بدەین کار بۆ سەربەخۆیی بکەین و داوا لە نێوەندە جیهانییەکان بکەین پشتگیریمان بکەن.
ماملێ گوتیشی: ریفراندۆم هەر دەرئەنجامێکی هەبێ، مێژوویەکی نوێ بۆ گەلەکەمان تۆمار دەکا.
کۆبوونەوەی ئەمرۆی پاریس لە لایەن  بەشێکی زۆر لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هه‌ر چوار پارچه‌ی  کوردستان و ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی رۆژی کورد وەرێخرابوو.
وێنە؛ ئارام عوسمانی

Download (1)

22

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.