ترسی ڕەژیم، ڕەشبگیری و ناردنی بە زۆرە ملی بۆ سەربازیی لێکەوتەوە

0
598

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی نویێ خەباتی خەڵکی کوردستان دژی ڕەژیمی ئیسلامیی ئێران، جێگری بەرپرسی دابین کردنی هێزی مرۆیی یەکە چەکدارەکانی ڕەژیمی ئیسلامیی ئێران باسی لە دەستبەسەر کردنی کەسانی “هەڵهاتوو” لە سەربازی کرد.

مووسا کەماڵی ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی “تەسنیم”ـی سوپای تیرۆریستی پاسداران، ڕایگەیاندووە کە ساڵانه ٣٠ هەتا ٣٥ هەزار کەس کردووە کە بە شێوەی زۆرەملی سەربازییان پێ دەکرێت و ڕەوتی دەستبەسەر کردنەکانیش درێژەی دەبێت.

ئەو لێپرسراوەی ڕەژیمی ئیسلامیی گوتوشیەتی بە پێی پلانی لەپێشدا داڕێژراو پرۆسەی شناسایی و دەستبەسەر کردنی کەسانی هەڵهاتوو جێبەجێ دەکرێ و بەوپەڕی شێلگیرییە ئەو کەسانه لەهەموو شتێک بێبەش دەکرێن.

“ڕێگری کردن لە پێدانی وامی بانکی”، “دانەمەزراندن لە ئیدارەکان”، “پێنەدانی مۆڵەتی ئاژووتنی ئۆتۆمبێل” سێ خاڵی ئاماژە پێکراو لەلایەن موسا کەماڵی ـیەوە بووە کە ئەو کەسانەی لەژێر ئاڵای ڕەژیمی ئیسلامیدا ئامادەی سەربازی کردن نین، بەربەستیان بۆ درووست دەکرێت.

جێگری بەرپرسی دابین کردنی هێزی مرۆی ـی هیزە چەکدارەکانی ڕەژیمی ئیسلامی گوتووشیەتی: “ئەگەر خاوەن کارگە و کارخانەکان ئەو کەسانەی سەربازییان نەکردووە بۆ کار کردن وەربگرن، پێنج ملیۆن تمەن پارە دەبێ وەکوو سزا بخەنە حیسابی ڕەژیمەوە.”

ئەو لێپرسراوەی هێزە تیرۆریستییەکانی ڕەژیم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هەر خاوەن کارگەیەک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بۆ جاری یەکەم پێنج ملیۆن کە تێچووی کەسێکە بۆ ماوەی دوو سال لەژێر ئاڵای ڕەژیمدا و ئەگەریش دووپاتی کردەوە بە ١٥ ملیۆن تمەن سزا دەدرێت.

لە کۆی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کە چوونە سەربازییان وەدوا کەوتووە، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بۆ خوبواردن لە چوونە ژێر ئاڵای ڕەژیمی ئیسلامیی ئێران، ئامادەی کڕینەوەی سەربازییەکەیان بوون.

دوابەدوای لابردنی یاسای کڕینەوەی سەربازی لە ساڵی ١٣٧٧دا، ژمارەی ئەو کەسانەی ئامادەی چوونە ژێر ئاڵای ڕەژیمی ئیسلامیی ئێرانیان نەبوو، بەشێوەیەکی بەرین زیادی کردووە.

بەپێی بڕیاری پەسندکراوی ساڵی ١٣٩٤ ئەو کەسانەی کە ماوەی ٨ ساڵ بەسەر نەچوونە سەربازییەکەیاندا تێپەڕ بووە، بە کڕینەوەی سەربازییەکەیان لە چوونە ژێر ئاڵای ڕەژیم، ڕزگاریان دەبێت.

بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی ڕەژیم، کەسانی ژێر دیپلۆم ١٠ ملیۆن، دیپلۆم ١٥ ملیۆن، فەوقی دیپلۆم ٢٠ ملیۆن، لیسانس، ٢٥ ملیۆن و فەوقی لیسانس ٣٠ ملیۆن، دوکتورا ٣٥ ملیۆن و دوکتورای پزیشکیش بەدانی ٤٠ ملیۆن لە چوونە ژێر ئاڵای ڕەژیمی تیرۆریستیی ئیسلامی ڕزگاریان دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت