هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی تیرۆریستیی ئێران بۆسەر حیزبی دیمۆکرات، هێزێکی زۆری جاش و پاسداری بەکرێگیراوی لە دەوروبەری گوندی سەرهویە جێگیر کردووە و ئەو گوندەیان بە تەواوەتی گەمارۆ داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری رۆژی کورد، ئەمڕۆ ئێوارە هێزێکی زۆری جاش پاسدار، کە بە چەکی قورس تەیار بوون، لە دەوربەری گوندی سەرهویە جێگیر بوونە و هەنووکە لەو ناوچەیە لە چەندین شوێن به چڕی کەمینیان ناوەتەوە.
هەتا ئێستا روون نییە کە ئامانج لە هێنانی هێزێکی زۆری جاش و پاسدار بۆ ئەو ناوچەیە چییە، بەڵام لە دوای چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات کۆمەڵێک کۆنە پایەگا و مۆڵگەی جاش و پاسدارەکان لە پارێزگاکانی کوردستان ئاوەدان کراونەتەوە.
دەگوترێ کە هێزەکانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران، هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە دەبێ لە ئەگەری هەبوونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات لەو ناوچانە، دەبێ هاوکاریی جاش و بەکرێگیراوەکان بکەن.
هاوکات لە ماوەی دوو رۆژی هەینی و شەممەدا، لە تێکرای شارەکانی پارێزگەی سنە، مانۆڕی نیزامی بۆ بردنە سەرەوەی ورەی جاش و پاسدارەکان بەڕێوە بردووە.