ئیتلاعات ٩ لاوی کوردی لە سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کرد

0
700

رۆژی کورد: لە درێژەی رەوتی رەشبگیری و سەرکوتی خەڵکی کوردستاندا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئیسلامی ٩ هاووڵاتیی کوردیان لە سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کرد.

ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٩ هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی‌یان لە پارێزگەی کرماشان دەستبەسەر کردووە.

جهانبەخش نەمامی، عەنایەت رەمەزانی، نەجیب خودادادی، هوشیار نەمامی، جەمشید شەریفی ئازاد، شەمسوڵڵا مورادی و مەعموود میسباحی ناوی ٧ کەس لە هاووڵاتییانی کوردی دەستبەسەر کراوی دوو رۆژی رابردووی سەلاسی باوە جانی پێک دینن.

هەواڵدەریی کوردپالەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئەو ٩ کەسەی راگەیاندووە کە رۆڵەکانیان بۆ زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان راگویزراون.

دەگوترێ هێزە ئیتلاعاتییەکان رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ لە کاتی بەرە بەیانیدا هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو کەسانە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک چوونەتە ماڵی ئەو کەسانە و وێڕای گەڕانو پپشکنین و بێحورمەتی کردن، دەستبەسەریان کردوون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە کەسواری ئەو ٩ کەسەیان راگەیاندووە کە لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی رۆڵەکانیان خۆ ببوێرن و لەگەڵ هیچکام لە میدیاکانی دەرەوەی وڵات قسە نەکەن.

لەماوەی ٤٠ رۆژی رابردوودا بە رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەقز و مەریوان دەستبەسەر کراون ، کە بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا نزیک بە ٥٠ کەس لەلایەن هێزەکانی سەربە وەزارەتی تیرۆریستیی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت