ڕۆژنامەی دێی پرێس ـی ئوتریش: هەڵوەشانەوەی سەفەری ڕووحانی بە هۆی ڕێپێوانی دژبەران بوو

0
565

دۆینێ چوارشەممە ١١ی خاکەلێوە ، ڕۆژنامەی دێی پرێس ـی ئوتریش لەزاری یەکێک لە بەرپرسە دیپلۆماتەکانی ئوتریش باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی ئێران داوای لە وڵاتی ئوتریش کردبوو کە پێس بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی سەردانی حەسن ڕوحانی بۆ ئەو وڵاتە بگرن، بەڵآم دەوڵەتی ئوتریش لە وڵامدا گوتوویە کە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی هێمنانە، مافێکی یاساییە و هیچ کەس یان لایەنێک ناتوانێت پێشی پێ بگرێت.

بڕیار بوو حەسەن ڕووحانی ڕێکەوتی ١١ و ١٢ی خاکەلێوە واتا دۆینێ و ئەمڕۆ سەردانی وڵاتی ئوتریش بکات و لەم سەردانەداڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ هاینێر فیشێر، سەرۆک کۆماری ئوتریش (نەمسا)، چاوپێکەوتن بکات و ڕۆژی دواتریش لەگەڵ وێرنێر فیمێن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتن بکات و هەروەها بەشداری لە کۆمەڵەی ئابووری ئێران و ئۆتریشیش دا بکات، بەڵام  شەوی سێ شەممە وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئوتریش ڕایگەیاند کە سەردانی حەسن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران کە بڕیار بوو سبەی ئەنجام بدرێ، بۆ کاتێکی نادیار وەدواخرا بەڵام  ئەو بەرپرس و بازرگانانەی تری ئێرانی کە پێشتر گەیشتوونە  ئوتریش، درێژە بە کاری خۆیان دەدەن و بەرنامە و چاوپێکەوتنەکانیان وەک خۆی و بە پێی گەڵاڵە بەردەوامە.

شایانی باسە کە بە هۆی ئەوەی کە ەگوترا بڕیار بوو محەممەد جەعفە سەحراڕوودی، تیرۆریست و بکوژی دوکتور قاسملووش لەگەڵ ئەو دەستەیەدا بێ، بە سەردانێک بگاتە وڵاتی ئوتریش (نەمسا)، کوردانی ئوتریش ـش خۆیان بۆ ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی دەربڕین ئامادە کردبوو.

یەکێتی خوێندکارانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش و کوردانی چالاکوانی سیاسی ئەو ڕێ}ێوانەیان وەڕێخستبوو و ناوەندی ڕۆژی کوردیش وەک ناوەندێکی هەواڵ و زانیاریی سەربەخۆی کوردی داوای لە کوردانی نیشتەجێی ئوتریش کردبوو لەم رێپێوانەدا بەشداری بکەن.

شایانی باسە کە لە کاتی سەردانی حەسەن ڕوحانی بۆ فەرانسەش ئێرانیەکان و کوردانی نیشتەجێی فەرانسە لەبەر دەم پارلمانی ئەو وڵاتە، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەرینیان وەڕێخست و هەروەها گرووپێک لە فێمینیستەکانی ئەو وڵاتش بە شێوەی خۆ هەڵاوەسینی هێمایی، ناڕەزایەتی خۆیان لە سەردانی حەسەن ڕوحانی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو وڵاتە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئێرانەوە، دەربڕیبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.