سویس/ لەسێدارەدانی چالاکانی کورد و هەڵاواردن لە ئێرانی ئیسلامیدا مەحکووم کرا+وێنە

0
1677

ڕۆژی کورد: لە شاری “زوریخ”ی وڵاتی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە هەمبەر لەسێدارە دانی چالاکانی سیاسیی کورد و هەروەها هەڵاواردن لە رژیمی ئیسلامیی ئێراندا بەرێوە چوو.

هەواڵنێری رۆژی کورد لە شاری زوریخ رایگەیاند: پاشینوەڕۆی رۆژی هەینی، ٣ی ئاگوست، لەکۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا وێڕای لەقاودانی سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردن و لەسێدارە دانی چالاکانی سیاسیی کورد،  کردەوەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانیش مەحکووم کرا.

ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن هادی عارفی رۆژنامەنەووس و چالاکی سیاسی و مافی مرۆڤی کوردەوە رێکخرابوو، بە مەبەستی لەقاودانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، مەحکووم کردنی لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد و هەڵاواردنی رەگەزی و ئیتنیکی لە ئێراندا بەرێوەچوو.

تراکتەکان بە زمانەکانی ئاڵمانی، ئینگلیسی و فەڕانسی، فارسی و کوردی لە نێو خەڵکدا بڵاو کرایەوە. خاڵی جێگەی سەرنج ئەوە بوو کە ژنانی سویسی زۆرترین پێشوازییان لەو کۆبوونەوەیە کرد.

دەقی نووسراوەی ناڕەزایەتییەکە:

ماوەی ٣٧ ساڵە رژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای سەرکوت و لەسێدارەدانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران، بە شێوەیەکی نائینسانی لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی هەڵسووکەوت دەکا و منداڵانی ئەفغانی قوربانیانی سەرەکیی سیاسەتی دژە ئینسانیی رژیمی ئیسلامیی ءیران بوون.

ماوەیەکی کورت بەسەر هەواڵی دەستدرێژی بۆسەر ستارە قوڕەیشیتەمەن ٧ ساڵان تێنەپەرێبوو کە لە دوو حەفتەی رابردوودا منداڵێکی دیکەی تەمەن ١٢ سالی ئەفغانی کە پێوسیتیی بە نەشتەرگەری و پەیوەندی “کبد” جگەر هەبوو بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن و دژە ئینسانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.

لە یەک مانگی رابردوودا ١١٠ کەس لە ئێراندا لەسێدارە دراون کە نیوەیان هاووڵاتیانی کورد بوون کە بە تۆمەتی سیاسی، مەزهەبی و ناو و ناتۆرەی جیاجیادا لەسێدارە دران

ئەمە تەنیا نموونەیەکی بچووک لە هەزاران حاڵەتی هەڵاواردن، سرکوت و لەسێدارە دان لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندایە کە لەماوەی ٣٧ سال تەمەنی‌دا دژ بە ئازادیخوازان و خەڵکی جیابیر لە ئێراندا پەڕەوی کردووە.

وەزیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە کە بۆ پاراستنی حورمەتی “ئێرانی” پەیوەندیی ئەندامانی لەش بۆ کەسانی بیانی قەدەغە کراوە، بەڵام سوپای پاسداران بۆ پاراستنی حکوومەتی دیکتاتۆریی سووریا منداڵانی ئەفغانی دانیشتووی ئێران بە زۆرەملی رەوانەی کوشتارگاکانی سووریا دەکات. ئاخۆ ئەمە لۆژیکی سیاسی‌یە، یان راسیسم و هزری دژە ئینسانی؟

هەر ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار گەنج و مێرمنداڵی ئەفغانی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە زەبری هەڕەشە و هاوکات به پێدانی پاره و بەڵێنییگەلی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی دیکتاتۆری ئەسەد “لەژێر ناوی مدافعین حرم” رەوانەی شەڕی سووریا کراون، بەڵام کۆمەڵگە هەروا لە بێدەنگی‌دایە.

ئێمە وێرای مەحكووم کردنی کردەوە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی، داوا لە کۆمەڵگەی ئینسانی و مرۆڤدۆست و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دەکەین، کە لە هەمبەر ئەو ناعەدالەتی و سەرکوتەی کە لەلایەن رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پەیڕەو دەکرێت، بێ هەڵوێست نەبن.

3

2bo-wene-rojikurd54

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت