کۆنسوولی گشتیی سعوودیە لە هەولێر سەردانی بارزانی کرد

0
699

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور، ئەمڕۆ شەممە 3ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور، لە سەلاحەددین، پێشوازی لە عەبدوولموئمن بن عەبدووڕڕەحمان، کۆنسوولی گشتیی عەڕەبستانی سعوودی لە هەولێر، کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا کۆنسوولی گشتیی سعوودیە باسی لە دەور و کاریگەریی بارزانی لە پاراستن و پێکەوە ژیانی و ئارامی لە عێراق و کوردستان کردووە و بە بەرزی نرخاندووە و هۆکاری سەردانەکەی خۆی و شاندە دیپلۆماسیەکەی هاوڕێی وەک بەڵگەیەک لە کاریگەریی بارزانی لە ئارامی و چارەسەرکردنی ئاریشەکان و شەڕی تیرۆر ناوبردووە.

 هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە هەڕەشەکانی تیرۆر و عەمەلیاتی ئامادەسازیی موسڵ و قۆناغی دوای داعش کردووە.

 

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت