کونسولی ئێران لە سلێمانی: “ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تەنیا پڕوپاگەندەیە”+وتووێژ

0
1074

ڕۆژی کورد: پاش ئەوەی پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە زاری بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کڕایەوە، ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بەشێوەی جۆراوجۆر و پەرچەکرداری نواند و دژایەتیی پرسی سەربەخۆیی کوردستانیان کرد.

عەلی پەناهی جێگری بەرپرسی کونسوولی ڕژیمی تاران لە سلێمانی، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی خەندان وێڕای دەربڕینی دژایەتی لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی، ڕایگەیاند کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوکتور بەرهەم ساڵح بە جیاجیا سەردانی ئێران دەکەن.

جێگری کونسولی ئێران کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە هەرێمی کوردستانە، یەکیەتیی نیشتمانی وەکوو هاوپەیمان و بڕای ڕژیمی ئێران ناوبردووە، ڕایگەیاندووە : “حیزبەکانی هەرێمی کوردستان هیچ متمانەیەکیان بە یەکتری نییە”.

پەناهی ڕاشیگەیاندووە بەهۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە وڵاتانی دیکە سنووری لەگەڵ ئێران هەیە، ئاساییە زیاتر لە وڵاتانی دیکە لە هەموو ڕوویەکەوە وەکوو سیاسی، کولتووری، ئابووری و کەلتووری، چاوەدێریی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەین.

ئەو جێگرەی کونسوولی ئێران گوتووشیەتی بۆ ئێمە گرینگە لە ڕووی کولتوورییەوە دەورمان لەم ناوچەیە هەبێت وچاوەدێریی سەلەفییەکان بکەین، چونکە پشێویی ئاسایشی لە کوردستان لەسەر ئێەش کاریگەریی هەیە.

وتەکانی عەلی پەناهی لە کاتێکدایە کە ئەنسارولئیسلام وەکوو ڕێکخراوێکی توندئاژۆی ئیسلامی لە کوردستان بە هەموو شێوەیەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ دژایەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داڵدە دەدران و فێرگەی نیزامییان لەناوچەی مەریوان کردبوویەوە.

ساڵی ١٩٩١ هاشمی رەفسنجانی سەرکۆماری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی لەگەڵ پێکهاتنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و گوتی: “ئیزن نادەین ئیسڕاییلێکی دیکە لە بن گوێمان درووست ببێت”.

وتەکانی ڕەفسنجانی لە کاتێکدابوو کە ڕژیمی ئێران لە پێش دەوڵەتی تورکیادا کونسوولگەری لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی کردەوە، هەرچەندە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەو کونسولگەریانەیان بە ناوەندێکی سیخوڕی و چاوەدێری لایەنەکانی ڕۆژهەڵات لە قەڵەم داوە.

تاوتوێی سەردانی بارزانی بۆ تاران و ڕوانگەی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسانی کورد بۆ ڕۆژێ کورد:

 

فەخرەدین حیسام موکری
فەخرەدین حیسام موکری

فەخرەدین حیسام موکری چالاکی سیاسیی کورد لەو باوەڕەدایە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران لەو روانگەیەوە جێی بایەخە کە نیشان دەدا هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی

سیاسەتێکی بونیادنەر لە ناوچەکەددا و لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئاامدەیە لەگەڵ هەر وڵاتێک دیالۆگ بکات.

ئەو  ڕۆژنامەنووسە کوردە دەشڵێت: شتێکی ئاشکڕایە کە ڕژیمی ئێران راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژایەتیی سیاسەتەکانی هەرێم و پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، بەڵام دواجار ئەوە هەرێمی کوردستانە کە بۆ پێداگری لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ئامادەیە لەگەڵ سەرسەخت‌ترین دوژمنیش بکەویتە گفتوگۆ.

هاوکات کامیل نەجاڕی ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی کورد لەمەڕ سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ تاران بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی راگەیاند: ” پێموایە ئەم سەفەرە لە کاتی سەردانی پێشووی نچیرڤان بارزانی بۆ تاران بڕیاری لەسەر درا، واتا سەرۆکی هەرێم بە فەرمی لەلایەن ئێرانەوە بانگهێشت کراوە.

نەجاڕێ لەگەڵ ئەوەیکە ئامانجی ئەم سەفەرەی بۆ دوو ئامانجی سیاسی و ئابووری گەڕاندەوە گوتیشی: “لەسەردانەکەی نچیرڤان بارزانیدا باس لەوە کرا کە ئێران و هەرێم لەسەر راکێشانی بۆریی نەوت و گواستنەوەی ئەو نەوتە بۆ ئێران رێکەوتوون.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵیت: “لایەنی سیاسیی سەردانی بارزانی بۆ تاران پەیونەدیی بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانەوە هەیە، چونکە سەرۆکی هەرێم پیداگرە لەسەر ئەوەیکە

کامیل نەجاڕی
کامیل نەجاڕی

ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەبچێ و ئێرانیش بەڕاشکاوی دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەم باباەتە دەربڕیوە کە ئەم خاڵە بەچڕی لەم سەردانەدا دێتە بەر باس”.

بەبڕوای کامیل نەجاڕی ڕۆژنامەنووسی کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات و چوونەوەی پێشمەرگەی حیزبەکان بۆ سەر سنوور و پەیامی نەورۆزیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتتیی حدکا بۆ قۆناغێکی نویێ خەبات باسیکی سەرەکیی ئەم سەردانەی بارزانی بۆ تاران دەبێت.

ئەو چالاکە سیاسییە دەشڵێت: “هیوادارم وەکوو رابردوو، بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نیوان حکوومەتی هەرێم و کۆماری ئیسلامی.

جەمیل کولاهی، چالاکی سیاسیی کوردستان خۆرهەڵات لەمبارەوە لای وایە، ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی وەک نیوچە دووڕگەیەکە کە دەروبەری کۆماری ئیسلامییە و تەنیا ڕێگەیەک کە بۆ پارتی ماوەتەوە تورکیایە. یەکیەتی لە ڕۆژهەڵاتەوە، حکومەتی بەغداد لە باشوورەوە و پەکەکەش لە کوردستانی ڕۆژئاواوە، کە هەرسێی ئەمانە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامین. بۆیە من پێموایە کە تەنیا لە یەک حاڵەتدا کۆماری ئیسلامی لە گەڵ پارتی ڕێک دەکەوێ، ئەویش ئەوکاتەیە کە بە تەواوی وەک یەکیەتیی خۆی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی بکات! کە ئەمە بە تەواوی بە پێچەوانەی بەرژەوەندی پارتییە!

جەمیل کولاهی
جەمیل کولاهی

لە مەڕ دەستکەوتی سەردانەکەش، کولاهی لای وایە، ئەم سەردانە دەستکەوتێکی ئەوتۆی لانیکەم بۆ پارتی نابێ، چونکە پارتی درووشمی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەدات و کۆماری ئیسلامیش دژیە. لە مەڕ خەباتی حدکا و پارتەکانی دیکەش بە ڕای من دۆخەکە لە بارە، لە بەرژەوەندی پارتیدایە کە حدکایەکی بەهێز بوونی هەبێ! بۆیە بە ڕای من پارتی پێی ناخۆش نیە کە حدکا و حیزبەکانی دیکە بە هێز ببنەوە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە پارتی دەیهەوێ هاوکێشە سیاسییەکەن بە قازانجی خۆی بشکێنێتەوە و پێش بە فرەخوازی کۆماری ئیسلامی، پەکەکە و هێزەکانی دیکە بگرێ! بۆیە من پێموا نیە ئەم سەردانە کاریگەری نێگاتیڤی لە سەر خەباتی هێزەکانی رۆژهەڵات هەبێ!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.