رووداوێکی شەمەندەفەر لە سویس ٣٠ برینداری لێکەوتەوە

0
638

لە ئەنجامی خۆ کێشانی شەمەنەدەفەرێکی مسافیرکێشی بە چەند واگۆنێکی باریدا، ژمارە ٣٠ نەفەر کە ١٨ کەسیان منداڵی تەمەن ١٢ بۆ ١٤ سال بوون تووشی پێکان و برینداری بوون.

ئەو رووداوە لە کانتۆنی ئووری کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی بەفرەوە گەشتیار و خەڵکێکی زۆر روویان تێکردووە، هاتۆتە ئاراوە.

هەتا ئێستا کارناسان هۆکاری روونی ئەو رووداوەیان رانەگەیاندووە، بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە شەمەندەفەرەکە پێدەچێ لەسەر هێڵێکی هەڵە رۆیشتبێ.

پۆلیس رایگەیاندووە کە خێرایی ئەو شەمەندەفەرە لە نێوان ١٥ هەتا ٢٠ کیلۆمیتر لە کاتژمێرێکدا بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت