شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسداران لە مەریوان+فیلم

0
4318

رۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ پێکدادانی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ سوپای پاسدارانی رژیم، تیمێکی دیکەی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لە مەریوان لەگەڵ چەکدارانی سوپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون بوون.

هەواڵنێری رۆژی کورد لە مەریوان رایگەیاند: پاشنیوەرۆی رۆژی هەینی ٢٣ی رەزبەر، شەڕێکی قورس لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی نێوان دو وگوندی “چۆڕ” و “نەنە”ی سەربە شاری مەریوان‌دا هاتە ئاراوە.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە بە رۆژی کورد گەیشتوون، سوپای پاسداران بەرزاییەکانی نێوان دوو گوندی چۆڕ و نەنەی داوەتە بەر رەهێڵەی ئاگری کاتیۆشا و تۆپخانە.

ئەو تێکهەڵچوونە کە هەتا درەنگانی شەو درێژەی هەبوو، بەهۆی ئاگری تۆپخانەوە رووبەرێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و لێڕەواری بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سووتاون.

هەتا ئێستا زانیارییەک لەمەڕ ئەگەری کوژرانی چەکدارانی سوپای پاسدران لەو تێکهەڵچوونەدا لەبەر دەستد انییە، بەڵام دەگوترێ، ئامبڵانسی نەخۆشخانەی مەریوان بەرەو شوینی شەڕەکە لە هاتوچۆدا بوون.

هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە، تیمێکی پێشمەرگەکانی ئەو عیزبە، لە شوینیک بەناوی کوتە رەشی سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز لەگەڵ هیزیکی سوپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون هاتوون، کە ژمارەیک چەکداری سوپای پاسداران کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت