بەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات داوای ڕاگرتنی حوكمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی كوردی لە لە بانی كی مۆن بۆ کرد

0
658

ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێ شەممە 12ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٢١ کەس لە زیندانیانی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە دار دران، بڕیارە بەرەبەیانیی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژیش ١٧ کەسی تر لە دار بدرێن.

چاوەڕوان دەکرێ ئەو ڕێژە بەربەرینەی لە دار دانەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ناڕەزایەتیی چالاکوانان و حیزبەکانی لێبکەیەوێتەوە.

لەو پێناوەدا بەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات لە نامەیەکدا بۆ بانی كی مۆن، سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی حوكمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی كوردی کردووە.

دەقی نامەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

بەرێز بانكی مۆن، سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان!
بە پێویستی دەزانم بە ئاگاداریتان بگەێنم رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران بە شێوەییكی بەر‌بلاو دەستی داوەتە ئیعدامی لاوەكانی كورد و زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی. لە چەند رۆژی رابردوودا حوكمی ئیعدامی بۆ چەندین لاوی كورد بە تاوانی تەبلیغ بۆ مەزهەبی سوننی دەركردوە، كە بە پێی زانیارییەكان سێ شەممە 2ی ئوت 36 كەس ‌ لە زیندانی رەجایی شار گوێزراوەنەوە بۆ شوێنێكی نادیار. لە بڵاوكراوەیەكدا ….

مەحمود ئەمیری موقەدم، ووتە بێژی بە ناو رێكخراوی مافەكای مرۆڤ لە ئیران رایگەیاند: وەزارتی ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ كەس و كاری زیندانیانەكانی ئەهلی سوننەت داوای لێكردووون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئیعدام كراوان سەردانی پزیشكی قانونی كەهریزەك بكەن.
ئەو زیندانیانە لە كاتێك دا حوكمی ئیعدامیان بەسەر داسەپاوە كە تەنیا بە هوی پەیرەوی كردن لە مەزهەبی سووننە و چالاكی مەزهەبی دەستبەسەر كراون و پرۆسەی دادگایی كردنەكانیشیان بە شێوەی ناقانونی و بە بێ ئەوەی دەرفەتی هیچ داكۆكیەكیان پێ بدرێ‌ و لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە بەرێوەچووە.
ئیمە لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، وێرای مەحكوم كردنی حوكمی ئیعدامی كەسانی بێ تاوان و بە هوی بیروباوەر و عەقیدە لە لایەن بێدادگاكانی رژیمی ئێران، داوا لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و ناوەندە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و حكومەتە دیموكراتیكەكانی جیهان دەكەین لە گەڵ مەحكوم كردنی ئەو ئیعدامانە،بۆ كۆتایی هێنان بە ئیعدام لە ئێران و كۆتایی هێنان بە پێشێل كردنی سەرەتایی ترین مافەكانی مرۆڤ هەنگاوی بە پەلە و جیددی هەڵگرن.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
بەرێوەبەریی گشتی
بابەشێخ حوسەینی
2 ی ئووتی 2016

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت