جەژنی ڕۆژی نهتهوەیی فەڕانسە له شاری نیس دەیان کوژراوی لێکەوتەوە
ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی شارەوانی پێشووی “نیس” کە ئێستا سەرۆکی شۆڕای ناوچەیی گەڕەکی “پڕوانس ئالپ کوت دازوور”ـە لە ڕووداوی لێکەوتنی ترۆمبیلێک لەگەڵ خەڵک لە کاتی بەڕێوەچوونی جەژنی ڕۆژی نەتەوەیی فەڕانسە، دەیان کەس کوژراون.
ئەمشەو کاتژمێر ١١ و نیوی شەو بەکاتی ئوروپا لە کاتی بەڕێوەچونی ڕێ و ڕەسمی ئاگرکردنەوە لە جەژنی نەتەوەیی ڕۆژی باسیل، ترۆمبیلێک وەناو خەڵک کەوتووە و دەیان کوژراوی لێکەوتۆتەوە.
بەرپرسانی شاری فەڕانسە ئەو ڕووداوەیان بە “هێرش” ناو بردووە و داوایان لە خەڵک کردووە نەهێنە سەر شەقامەکان.
بەپێی هەندێک ڕاپۆرت دەنگی گووللـەش لەو گەڕەکە بیستراوە.
تا ئێستا زیاتر لە ٨٤ کەس کوژران و پتر لە ۱۰۰ کەس بریندار بوون، شۆفیری کامیۆنەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە…